بەهۆی برسێتییەوە خه‌ڵكی وڵاتێك په‌نا بۆ خواردنى گه‌ڵای دره‌خت و مێرووەکان دەبەن
ملیۆنێك و 14 هه‌زارکەس لە كۆمارى "مه‌ده‌گه‌شكه‌ر" په‌نا بۆ خواردنى گه‌ڵای دار و مێرووی جۆراو جۆر ده‌به‌ن

K24 - هه‌ولێر:
پسپۆڕانى بوارى خۆراك، له به‌رنامه‌ى خۆراكى جیهانى، سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایانگه‌یاند، وڵاتێك له لێوارى برسێتیدایه‌وه و بۆ تێركردنی سكیان په‌نا بۆ خواردنى گه‌ڵای دار و مێرووه‌كان ده‌به‌ن.
به‌هۆی ئه‌و وشكه ساڵی و برسێتیه‌ی هاتووه‌ته ئاراوه، ملیۆنێك 14 هه‌زار كه‌س له دانیشتوانى كۆمارى "مه‌ده‌گه‌شكه‌ر"، په‌نا بۆ خواردنى كوللـه و گه‌ڵای دار و زینده‌وه‌رى جۆراوجۆر ده‌به‌ن.
لۆلا كاسترۆ، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رنامه‌ى خۆراكى جیهانى، له باشوورى ئەفریقیا، رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ى 28ساڵى كاركردنم له زۆربه‌ى وڵاتانى جیهان، شتى وام نه‌بینیووه، كه به هه‌زاران كه‌س له كۆمارى "مه‌ده‌گه‌شكه‌ر"، بۆ دامركاندنه‌وه‌ى برسێتیان، په‌نا بۆ خواردنى گه‌ڵای دار ده‌به‌ن، جیا له‌وه‌ش مێرووی كووللـه‌ش دەخۆن.
حكومه‌تى ئه‌و وڵاته‌ش، داواى له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كردووه، به بڕى 155 ملیۆن دۆلار، خۆراك بۆ دانیشتوانى وڵاته‌كه‌ى دابین بكه‌ن.
كاسترۆ روونیشیكرده‌وه، دوای هاتنی پەتای کۆرۆنا، 230 ملیۆن مرۆڤ، له بیابانى باشوورى كیشوه‌رى ئه‌فریقیا، هه‌ڕه‌شه‌ى برسێتی و لەناوچوونیان له‌سه‌ره، پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ى نێو ده‌وڵه‌تى به‌هانایانه‌وه بچن.
ک.ب