لە عێراق بەهۆی کێشەی بچووکەوە خەڵکانێک دەکوژرێن
ئه‌و ناكۆكییه بچووكانه‌ی، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى چه‌كدارى گه‌وره ده‌گۆڕێت، زیاتر له‌سه‌ر پرسه‌كانى تۆپى پێ و به‌خێوكردنى مراوى و په‌له‌وه‌ره‌كان، دروست ده‌بێت.

K24 – هه‌ولێر:
له‌عێراق، هه‌ندێ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى بچووك، له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرسی لاوەکی، بووه‌ته دیارده‌یه‌كى به‌ربڵاو، دواتر ئه‌و ناكۆكییه ده‌بێته شه‌ڕێكى چه‌كدارى گه‌وره، چه‌كى قورس و سووكی تێیدا به‌كار دێت.
ئه‌و ناكۆكییه بچووكانه‌ی، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى چه‌كدارى گه‌وره ده‌گۆڕێت، زیاتر له‌سه‌ر پرسه‌كانى تۆپى پێ و به‌خێوكردنى مراوى و په‌له‌وه‌ره‌كان، دروست ده‌بێت.
به‌ر له دوو هه‌فته، له پارێزگاى میسانى باشوورى عێراق، به‌هۆی به‌كارهێنانى چه‌كى سووك و قوڕس، له نێوان دوو بنه‌ماڵه، شه‌ڕ دروستبوو، له ئه‌نجامدا، منداڵێك كوژراو چوار كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
ستار جه‌بار، دانیشتووى پارێزگاى میسانه و له بواره‌كانى مافى مرۆڤ كارده‌كات، بۆ ئاژانسى فرانس پرێس رایگه‌یاند: سه‌ره‌تا شه‌ڕه‌كه له نێوانى دوو منداڵى ته‌مه‌ن 10 ساڵان، دروستبوو، یه‌كێكیان سه‌ر به بنه‌ماڵه‌ى "فڕاتسه" بوو، داواى گێڕانه‌وه‌ى هه‌زار دینارى له منداڵه‌كه‌ى به‌رامبه‌رى كرد، كه بە بنه‌ماڵه‌ى "بوعهلى" ناسرابوون، باوكى یه‌كێكیان هێرش ده‌كاته سه‌ر منداڵێك و لێى ده‌دات، تاوه‌كو كه‌سوكارى به‌رامبه‌ر ده‌گه‌نە شوێنی ئاشووبەکە، لە نێوانیاندا، ده‌بێته شه‌ڕێكى قورس، له‌هه‌مووى سه‌یرتر ئه‌وه‌یه، قوربانیانى ئه‌و شه‌ڕه، سه‌ر به‌هیچ كام له‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه نه‌بوون، ته‌نها رێبوار بوون.
ستار جه‌بار گوتیشى: له‌سه‌ر جوێندان به كه‌سایه‌تییه‌كى ئاینى، له رێگه‌ى چه‌قۆوه، شه‌ڕێكى دیكه له ناحیه‌ى "كهحلا" ى سه‌ر به پارێزگاى میسان روویدا، كه لایه‌نێكیان سه‌ر به بنه‌ماڵه‌ى "نهوافل" بوون، سێ كه‌سیان كوژران و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
فارس مه‌هدى، له بنكه‌ى پۆلیسی میسان رایگه‌یاند، به‌ر له‌مانگێك، له ناحیه‌ى "به‌نى هاشم" کە ناوچه‌یەکی سنوورییە له‌گه‌ڵ ئێران، به‌هۆی ئه‌نجامى یارییه‌كى تۆپى پێ، شه‌ڕ له نێوان هەردوو بنه‌ماڵه‌ى "فه‌ریحات" و "رسیتهم"، روویدا، بووه هۆی كوژرانى كه‌سێك و پێنج كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
ئه‌و ناكۆكییه كۆتایی نه‌هات، تاوه‌كو له دانیشتنێكى نێوان هه‌ردوو بنه‌ماڵه، لایه‌نێك بڕى 20 ملیۆن دیناریان به به‌رامبه‌ر دا و كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بوو.
له شارى كووت، له باشوورى عێراق، به‌هۆی مراوییه‌ك، گه‌نجێكى بیست ساڵان به گووللـه كوژرا، پاشان رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه فران بوو، تێیدا جۆره‌ها چه‌كى سووك و قوڕس به‌كارهێنرا.
سه‌ره‌تا دوو ئافره‌ت لە هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ى "حهسنیه" و "زبێد"، له‌سه‌ر مراوییه‌ك، كه نرخه‌كه‌ى پێنج هه‌زار دینارى عێراقییه، ده‌بێته ده‌مه‌قاڵیان، ئه‌وبابه‌ته درێژه ده‌كێشێت و گه‌وره ده‌بێت، تاوه‌كو چه‌ندین كه‌س ده‌بنه قوربانى.
دادگاكانى عێراق بۆ ئه‌و جۆره ناكۆكییانه، بڕیارى تووند ده‌رده‌كه‌ن، تا ئاستى هه‌ندێكیان سزاى له‌سێداره‌دانیشیان بۆ ده‌ردەچێت.
له‌مباره‌وه‌ش، مه‌رجه‌عى ئاینى شیعه له عێراق، هانى خه‌ڵكى باشوور و ناوه‌ڕاست ده‌دات كه رێز له ریشسپییهكان بگرن، له‌كاتى كێشه‌كاندا به‌گوێیان بكه‌ن.
له وتاره‌كانى هه‌ینیش، مه‌رجه‌عى ئاینى شیعه له عێراق، داوا له خه‌ڵك ده‌كات، دوور بن له كێشه دروستكردن و یه‌كتر له‌ناوبردن، چونكه ئه‌و دیارده‌یه له عێراق، له‌په‌ره‌سه‌ندندایه.
ژماره‌ى دانیشتوانى عێراق 40 ملیۆن كه‌سە، نزیكه‌ى 7 ملیۆن پارچه چه‌كى بچووك له‌ماڵه‌كاندا هه‌یه، هه‌ندێك له بنه‌ماڵه دیارەکانیش، چه‌كى قورس و ته‌نانه‌ت مووشه‌كیشیان هه‌یه، زۆربه‌ى كات له‌كاتى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان به‌كاری ده‌هێنن.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس
ك.ب