دیمەشق: بێ ئاو کردنی حه‌سه‌كه تاوانی جەنگە
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داواى له توركیا كردووه وێستگه‌ى "عه‌لووك" هه‌ڵبكات كه ئاو له رووبار‌ى فوراته‌وه بۆ پارێزگاى حه‌سه‌كه ده‌گوازێته‌وه

K24- هه‌ولێر:
دیمەشق رایگەیاند، بڕینى ئاوى وێستگه‌ى "عه‌لووك"، له‌لایه‌ن توركیاوه، تاوانێكى دژ به مرۆڤایه‌تییه، دانیشتوانى پارێزگاى "حه‌سه‌كه"ى بێ ئاو كردووه.
وەزارەتی دەرەوەی سووریا بلاوی کردەوە، ئه‌مه بۆ جارى بیست و پێنجەمە، توركیا ئاو به‌سه‌ر شارێكى گه‌وره‌ى وه‌ك حه‌سه‌كه ده‌گرێته‌وه، به‌مشێوه شه‌ڕێكى نامرۆڤانەی نه‌شیاو، له‌ناوچه‌كه به‌ڕێوه ده‌بات.
بڵاویشیكرده‌وه، توركیا، له وێستگه‌ى "عه‌لووك"ه‌وه، بۆ پارێزگاى حه‌سه‌كه، ئاوی گرتووه‌ته‌وه، خه‌ڵكى پارێزگاكه‌ى بێ ئاو كردووه.
روونیشیكرده‌وه، توركیا ئاوى به‌سه‌ر یه‌ك ملیۆن مرۆڤ گرتووه‌ته‌وه، ئه‌مه كۆك نیه له‌گه‌ڵ یاساكانى به‌ڕێوه‌بردنى جه‌نگ، پێویست ده‌كات خه‌ڵكى سڤیل نه‌بنه قوربانى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان و هه‌موو پێداویستییه‌كانى ژیانیان بۆ دابین بكرێت.
له‌مباره‌وه، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داواى له توركیا كردووه، وێستگه‌ى "عه‌لووك" هه‌ڵبكات، كه ئاو له رووبار‌ى فوراته‌وه بۆ پارێزگاى حه‌سه‌كه ده‌گوازێته‌وه.
حه‌سه‌كه دەکەوێتە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا، بە شارێکی کوردستانی ئەژمار دەکرێت، بەشێکی ئەو پارێزگایە لە لایەن دەسەڵاتی "خۆسەر" ئیدارە دەکرێت، بەشێکی دیکەی لە لایەن رژیمی سووریاوە بەرێوە دەبرێت.
ک.ب