قۆناخی دووەمی سیستەمی رووناکی و دیکۆری شەقامی 60 مەتری لە هەولێر کەوتە کار

لە چوارچێوەی پلانەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بۆ نوێکردنەوە و جوانکردنی سیمای شار لە شەواندا، بە فەرمی قۆناغی دووەمی سیستەمی رووناکی و دیکۆری شەقامی 60 مەتریی هەولێر بەکارخرا.

ئەمرۆ دووشەممە، 2ـی تشرینی دووەمی 2026، سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بڵاویکردەوە، کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر بە یاوەری سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکان، قۆناخی دووەمی سیستەمی رووناکی و دیکۆری جوانکاری لە شەقامی 60 مەتری بەسەرکردەوە و خستیە بواری کارپێکردنەوە.

پڕۆژەکە بە ئامانجی بەخشینی دیمەنێکی شارستانی، مۆدێرن و سەرنجڕاکێش بە یەکێک لە شادەماری سەرەکی و پڕهاتووجۆکانی شاری هەولێر جێبەجێکراوە؛ لە پڕۆژەکەدا سیستەمێکی پێشکەوتوو و وزە-دۆستانە (کەممەسرەف) بەکارهاتووە کە ڕەنگ و دیمەنێکی تایبەت لە کاتی شەودا بە شەقامەکە دەبەخشێت.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە پلان و هەڵمەتەکانیان بەردەوام دەبێت بۆ کارکردن لەسەر رووناککردنەوە و جوانکاریی شەقامە سەرەکی و گشتییەکانی دیکەی پایتەخت.