تاوانبارانی "سپایکەر" بڕیاری لە سێدارەدانیان بۆ دەرچوو
تۆمه‌تباران له‌به‌رده‌م دادگا دانیان به تاوانه‌كانیان ناوه
K24 - هەولێر:
ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى عێراق بڵاویكرده‌وه، "9" ئه‌نجامده‌رى تاوانى كۆمه‌ڵكوژی ناسراو به "سپایكه‌ر" بڕیارى له سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچوو، كه له (حوزه‌یران/ یۆنیۆى 2014)، ده‌ستیان له كوشتنى "500" سه‌ربازی عێراقى هه‌بووه.
له چوارچێوه‌ى به‌دیلگرتنى فیرقه‌ى 18ى سوپاى عێراق له تكریت و بێجى، دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى ره‌سافه، بڕیارى له سێداره‌دانى بۆ 9 تاوانباری سه‌ره‌كى تاوانى سپایكه‌ر ده‌ركرد.
ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، تۆمه‌تباران له‌به‌رده‌م دادگا دانیان به تاوانه‌كانیان ناوه، له‌كاتى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ژماره‌یه‌ك شار و شارۆچكه‌ى عێراقى له‌لایه‌ن داعش، ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكی بێ‌تاوانیان جینۆساید کردووە.
راشیگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه‌ى تێوه‌گلانى ئه‌و 9 كه‌سه له‌به‌ر ده‌ستدابوو، به‌پێى مادده‌ى (4)ى یاسای ژماره (13)ى ساڵى (2005)، بڕیارى له سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچووه.
كه‌س و كارى قوربانیانى سپایكه‌ر، له 12ى ئه‌م مانگه‌دا، یادى ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیه‌یان كرده‌وه، كه 500 كه‌سیان له‌نێو فیرقه‌یه‌كى سه‌ربازى عێراق، به كۆمه‌ڵ كووشت و ژماره‌یه‌كى به‌رچاویش تا ئێستا بێ سه‌روشوێنن.
له‌كاتى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى چەند شارێکی عێراقى لە لایەن داعش، نزیکەی 2 هه‌زار سه‌ربازیان دەستبەسەرکرد و بردیان بۆ كۆشكه‌كانى سه‌دام حوسێن له تكریت، له‌وێ جینۆساید کران.
ک.ب