كوردستان24 هۆكاری كهمبوونهوهی كاتژمێرهكانی پێدانی كارهبا به هاووڵاتییان ئاشكرا دهكات
کار لەسەر گەڕانەوەی چوار یەکەی بەرهەمێنان لە هەولێر و سلێمانی دەکرێت، کە توانای بەرهەمهێنانی 400 مێگاوات کارەبایان ھەیە

K24- ههولێر:
کار لەسەر گەڕانەوەی چوار یەکەی بەرهەمێنان لە هەولێر و سلێمانی دەکرێت، کە توانای بەرهەمهێنانی 400 مێگاوات کارەبایان ھەیە و کوژانەوەیان کێشەی بۆ پێدانی کارەبا بە ھاوبەشان لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان دروستکردووە، لهكاتێكدا بههۆی بهرزبوونهوهی پلهكانی گهرما، خواست لەسەر کارەبا بە رێژەیکی بەرچاو لە بەرزبونەوەدایە.
لهوبارهیهوه ئومێد ئهحمهد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا نایشارێتەوە، کێشەیان لە دابینکردنی سووتەمەنی بۆ وێستگەکان ھەیە، بەڵام خواستی زۆری ھاووڵاتیان لەسەر کارەبای نیشتیمانی و بەھەدەردانی كارهبا، کاریگەری نەرێنی و زۆر خراپی لهسەر تۆڕی کارەبای نیشتیمانی دروستكردووه.
لهكاتێكیشدا پێوەری زیرەك کۆنترۆڵی خواست دەکات و تەنھا لە ماوەی یەك مانگی رابردوودا بەخستنەکاری ئەو پێوەرانەی کە بەستراون، توانراوە 4 بۆ 5 کاتژمێر کارەبا زیادبکرێت، بەڵام وهك ئەندازیار عەلی ئیسماعیل، ئەندامێکی لیژنەی بەستنی پێوەری زیرەك لە وەزارەتی کارەبا ئاشكرایكرد، 35 ھەزار بهشداربووی كارهبا لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان، زیاتر لەو کارەبایەیان بەکارھێناوە، کە بە پێی پێوەر بۆیان دیاریکراوە کە بڕهكهی 40 ئەمپێرە.
ماوەی چەند رۆژێکە بەھۆی بوونی کێشەی تەکنیکی لە چەند وێستگەیەکی کارەبای ھەولێر و سلێمانی، کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بە شێوەیەکی بەرچاو كهمبوونهتهوه، لە رێگەی سێزدە وێستگەی تایبەتەوە کە بەشێکیان کارۆئاوی و بەشێکیشیان غازی و نەوتی رەشن، کارەبا بۆ ھاووڵاتیان دابین دەکرێت، لهكاتێكدا بەھۆی وەرزی گەرماش خواست لەسەر بەکارھێنانی کارەبا لە زیادبوونە.
H.B