گه‌وره‌ترین خه‌ڵاتی "پره‌نسیس" پێشكه‌ش به كچه كوردێك كرا
قسه بۆ كوردستان24 ده‌كات.. "شانازی به كوردبوونی خۆمه‌وه ده‌كه‌م"

K24- هه‌ولێر:
رودی عه‌لی، ئه‌و كچه چالاكوانه كورده‌ی شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستانه، كه له شاری مونسته‌ری ئه‌ڵمانیا گه‌وره‌ترین خه‌ڵاتی "پره‌نسیس دیانا"ی به‌ده‌ستهێنا و رایگه‌یاند، به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و خه‌ڵاته له هه‌موو گه‌لی خۆم پیرۆز ده‌كه‌م و شانازی به كوردبوونی خۆمه‌وه ده‌كه‌م.
ئه‌م گوتانه‌ی رودی له‌كاتی به‌شداریكردنی له بڵاوكراوه‌ی ده‌نگوباسی كوردستان24ـدا هاتوون و گوتی: "ئه‌و خه‌ڵاته له‌سه‌ر بنه‌مای چالاكی مرۆڤایه‌تیی پێم به‌خشراوه، كه گه‌نجان هێزی كۆمه‌ڵگه‌ن و ده‌توانن گه‌وره‌ترین گۆڕانكاری دروست بكه‌ن، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یه‌وێت گۆڕانكاری دروست بكات، پێویسته سه‌ره‌تا له‌خۆیه‌وه ده‌ستپێ بكات و گۆڕانكاری له‌خۆیدا بكات".
ئه‌و كچه چالاكوانه كورده گوتی: "لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ به‌خشینی خه‌ڵاتی "پره‌نسیس دیانا" له 12 كه‌س پێكهاتبوون، كه هه‌ریه‌ك له شازاده هاری و شازاده ولیام، هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ی پره‌نسیس دیاناش له‌ناو ئه‌و لیژنه‌یه‌دا بوون، له‌ڕێگه‌ی لایڤه‌وه شازاده هاری پێی راگه‌یاندین، ئه‌گه‌ر دایكم لێره‌بایه زۆر به ئێوه دڵخۆش ده‌بوو".
گوتیشی: "زۆر خۆشحاڵ بووم كاتێك ناوی خۆمم بینی كه پله‌ی یه‌كه‌مم به‌ده‌ستهێناوه و لێیان پرسیم، "ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ئاماژه به ناوی شاره‌كه‌ت و ناونیشانت بكه‌ین"، منیش گوتم: به‌ڵێ به دڵنیاییه‌وه من خه‌ڵكی شاری عه‌فرینم و ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ی پێ بكه‌ن" و وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، "هه‌موو ورده‌كارییه‌كان له‌گه‌ڵ خه‌ڵاته‌كه‌م هاوپێچ كراوه و ئاماژه به‌وه دراوه، كه چالاكوانانی كورد زۆر ئاكتیڤن".
جه‌ختیشی كرده‌وه، من زۆر خۆشحاڵم به‌وه‌ی كه ئه‌م ده‌رفه‌ته بقۆزمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌شاشه‌كان رابگه‌یه‌نم كه من كوردم و شانازی به نه‌ته‌وه‌ی خۆمه‌وه ده‌كه‌م.
H.B