وەک ئامادەکاری بۆ وەرزی حه‌جى ئه‌مساڵ بەشێکی بەرگی كه‌عبه‌ى پیرۆز لادەبرێت
شای سعوودیه و شازاده‌ی ئه‌و وڵاته خۆیان سه‌رپه‌رشتی ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تى كاروبارى شوێنه پیرۆزه‌كان له سعوودیه، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆى له تۆڕی تویته‌ر، ڤیدیۆى لابردنى به‌شێكى به‌رگى كه‌عبه‌ى پیرۆزى بڵاو كرده‌وه، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ وه‌رزى حه‌جى ئه‌مساڵ.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه، سه‌رۆكایه‌تى كاروبارى شوێنه پیرۆزه‌كان، كه له (كه‌عبه‌ى پیرۆز و مزگه‌وتى مه‌دینه) پێكدێن، پرۆسه‌ى لابردنى به‌رگى كه‌عبه‌ى به به‌رزى (4) مه‌تر، كۆتایی پێهێنا، كه له ژێره‌وه‌یدا، به‌رگێكى سپى له هه‌ر چوار لاوە ده‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌مه‌ش وه‌ك نه‌ریتێكى ساڵانه و ئاماده‌كارى بۆ راگه‌یاندنى وه‌رزى حه‌جكردن دەکرێت، كه ساڵانه ملیۆنان كه‌س، له سه‌رانسه‌رى جیهان، ئاماده‌ی ئەم مەراسیمە ئاینییە ده‌بن.
دكتۆر عه‌بدولڕه‌حمان سوده‌یس، به‌ڕێوه‌به‌ری كاروبارى شوێنه پیرۆزه‌كان، كه سه‌رپه‌رشتى به‌رزكردنه‌وه‌ى (4) مه‌تر له به‌رگى كه‌عبه‌ى پیرۆزی کرد، رایگه‌یاند، ئه‌م پرۆسه‌یه ساڵانه له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكى تایبه‌تمه‌نده‌وه ئه‌نجامده‌درێت، كۆمه‌ڵگه‌ى عه‌بدولعه‌زیز، بۆ ئاماده‌كردنى به‌رگى كه‌عبه، هه‌موو ساڵێك به‌رگێكی تازە ئاماده ده‌كات، كه پێكهاتووه له ئاوریشمى ره‌ش، تێیدا ئایه‌ته‌كانى قورئانى پیرۆز به تاڵه ئاڵتوون نه‌خشێنراوه.
سوده‌یس راشیگه‌یاند، به‌رگى كه‌عبه، ساڵانه له‌لایه‌ن شا سه‌لمانى پادشاى سعوودیه و محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێ‌نشین، گرنگى پێده‌درێت.
پێشتریش، وه‌زاره‌تى حه‌ج و عومره‌ى سعوودیه رایگه‌یاند‌بوو، ئه‌مساڵ تەنیا له‌ناوخۆی سعوودیه 60 هه‌زار هاووڵاتی سعوودى و بیانییه‌كانى نیشته‌جێى ئه‌و وڵاته، ده‌توانن له مه‌راسیمى حه‌ج به‌شدار بن، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر هۆكارى خۆپارێزی لە بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا له جیهان، رێگە نەدراوە حاجیان روو لە سعوودیه بکەن.
تقرير مرئي| #رئاسة_شؤون_الحرمين تباشر رفع كسوة الكعبة المشرفة استعداداً لموسم #حج_1442هـ . pic.twitter.com/QgJeEHZFbk— رئاسة شؤون الحرمين (@ReasahAlharmain) June 30, 2021
ک.ب