دژه‌تیرۆری كوردستان: شه‌هیدكردنی ئه‌مین عیسا لە ژێر ئەشکەنجەدا کرداری چەپەڵ و دژە مرۆڤایەتییەکانی پەکەکەیە
"پەکەکە وەك پیشەی ھەمیشەییان لەھەر شوێنێك ھەست بە دەسەڵات و خۆسەپاندن بکەن، دوور لەھەموو یاسا و عورفێکی مرۆڤایەتی جگە لەخۆیان رێگا بە ھیچ بیروبۆچوونێکی دیکە نادەن"

K24- هه‌ولێر:
له نووسینێكدا كه له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، دژه‌تیرۆری كوردستان شه‌هیدكردنی ئه‌مین عیسا، له به‌ندیخانه‌كانی ئاسایشی په‌یه‌ده له رۆژئاوای كوردستان له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا، به بەردەوامی کردارە چەپەڵ و دژە مرۆڤایەتییەکانی پەکەکەی وه‌سفكرد.
دژه‌تیرۆری كوردستان له نووسینه‌كه‌یدا جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، "شەھیدکردنی ئەمین عیسا لە ژێر ئەشکەنجەدا بەردەوامی کردارە چەپەڵ و دژە مرۆڤایەتییەکانی پەکەکەیە".
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، "پەکەکە وەك پیشەی ھەمیشەییان لەھەر شوێنێك ھەست بە دەسەڵات و خۆسەپاندن بکەن، دوور لەھەموو یاسا و عورفێکی مرۆڤایەتی جگە لەخۆیان رێگا بە ھیچ بیروبۆچوونێکی دیکە نادەن".
وه‌ك دژه‌تیرۆری كوردستان نووسیویه‌تی: "دەستگیرکردن و ئەشکەنجەدان و شەھیدکردنی ئەمین عیسا لەلایەن پەیەدەوە، کە درێژکراوەی پەکەکەیە و ئیدانەکردنی ئەم تاوانە لەلایەن بالێۆزخانەی ئەمه‌ریکا لە سووریا دووپاتکەرەوەی ئەو راستییەیە، کە پەکەکە و پەیەدە وەك دوو رووی دراوێك، جگە لە ھێزێکی دژە مرۆڤایەتی، شموولی، تاکڕەو، خۆسەپێن و دژە کوردستانی ھیچی دیکە نییە".

ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پێشتریش نه‌شئه‌ت زازا، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی په‌ده‌كه‌سه له رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه داوای پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به لێكۆڵینه‌وه له كه‌یسه‌كه كرد.
ئه‌مڕۆش باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له سووریا، له‌سه‌ر تویته‌ر نیگه‌رانی قووڵی خۆی له باره‌ی شه‌هیدكردنی ئه‌مین عیسا نیشاندا و داوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد له‌و كه‌یسه كرد.
H.B