خانمه سه‌ربازه‌كانی ئۆكرانیا به پێڵاوی پاژنه به‌رز نمایشی سه‌بازی ده‌كه‌ن
ده‌ركه‌وتنی سه‌ربازانی ئۆكرانیا به پێڵاوی پاژنه به‌رز رووبه‌ڕووی ره‌خنه بووه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئۆكرانیا رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌یه‌كی زۆر بوونه‌وه، كاتێك ژماره‌یه‌ك خانمی سه‌رباز به پێڵاوی پاژنه به‌رز راهێنانیان ده‌كرد، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ نماشی سه‌ربازی، ئه‌مه وڵاته‌كه‌ی رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌یه‌كی زۆر كرده‌وه، تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی وه‌زیری به‌رگریش ره‌خنه‌ی ئاراسته بكرێت.
رۆژنامه‌ی "گاردیان"ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئۆكرانیا به وێنه ژماره‌یه‌ك خانمی به جلی سه‌بازی نیشانداوه، كه پڵاوێكی ره‌شی پاژنه به‌رزیان له‌پێ كردووه، راهێنان بۆ نمایشێكی سه‌ربازی ده‌كه‌ن، به بۆنه‌ی 30 ساڵه‌ی سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌كه‌یان، دوای هه‌ره‌سهێنانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت.

پێگه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئۆكرانیا له زاری راهێنه‌ر "ئیڤانا میدیڤید" گواستییه‌وه: "بۆ یه‌كه‌مجار راهێنان به پێڵاوی پاژنه به‌رز كرا، هه‌رچه‌نده كاره‌كه سه‌ختتر بوو له پێڵاوی سووپا، به‌ڵام هه‌وڵی خۆمان دا".
ئه‌مه كاردانه‌وه‌ی درووست كردووه، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری ئۆكرانیا به پێڵاوی پاژنه به‌رزه‌وه ده‌ركه‌وتن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هانی وه‌زیری به‌رگرییان داوه، كه له‌كاتی نمیاشه‌كه‌دا پێڵاوی پاژنه به‌رز له‌پێ بكات.

ئۆلینا كۆندراتیۆك، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئۆكرانیا گوتی: "پێویسته ده‌سه‌ڵاتداران داوای لێبوردن له‌سه‌ر ئه‌و "سووكایه‌تیپێكردنه" بكه‌ن و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێت"، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئێستا زیاتر له 13 هه‌زار و 500 ژن له جه‌نگدا به‌شدارن.
له‌پێكردنی پێڵاوی پاژنه به‌رزی خانمانی سه‌رباز له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌یه‌كی زۆر بووه‌ته‌وه، به‌و پێیه‌ی خانمانی سه‌رباز كراونه‌ته كاڵایه‌كی سێكسی.
د.ی