سێ گەنج لەكاتی راوەماسی نارنجۆكێكیان پێدا دەتەقێتەوە یەكیان گیانی لە دەست دا

برینی یەكێك لە بریندارەكان سەختە

ئەحمەد مەولودی قوربانی
ئەحمەد مەولودی قوربانی

K24 – هه‌ولێر:

نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە (4ی تەمموز / یۆلیۆی 2021)، لە كاتی راوەماسی لە ئاوی زێی گەورە لە كەڵەك، نارنجۆكێك بە سێ گەنجدا دەتەقێتەوە یەكیان گیانی لە دەست داو دووی دیكەش بریندارن.

ئەو گەنجە ناوی ئەحمەد مەولودە، كەسێكی نزیكی بە كوردستان24 راگەیاند: نیوەڕۆی ئەمرۆ لە زێی گەورە لە كەڵەك لەگەڵ دوو كەسی دیكە سەرقاڵی راوەماسی بوون بە نارنجۆك، لەو كاتەدا نارنجۆكەكە لە دەستیان دەتەقێتەوە، خۆی گیانی لە دەست داو، دوو كەسی دیكەش برینداربوون.

راشیگەیاند: برینی یەكێك لە بریندارەكان سەختە، گوتیشی: ئەحمەد مەولود خەڵكی گوندی ترپەسپیە، ئێستا لە شارەدێی كەڵەكی سەر بەپارێزگای دھۆك دادەنیشێت و خاوەنی دوو منداڵە.

ک.ب

Fly Erbil Advertisment