"مەترسی له بڵاوبوونەوەی شەپۆڵی سێیەمی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەکرێت"
وەزیری تەندروستی: پلانمان هەیە 20%ی هاووڵاتییان تا کۆتایی ئەمساڵ ڤاکسین وەربگرن

K24 - ههولێر:
وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگهیاند، ئامارەکانی کۆرۆنا زیاد بوونەتەوە و داوای کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆیان بۆ پێداچوونەوە بە رێکارەکان کردووە.
دکتۆر سامان بەرزنجی بۆ كوردستان24 گوتی: "مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا ماوە و کۆرۆنای گۆڕاوی جۆری دهلتا خێراتر لە جۆرەکانی دیکە بڵاودەبێتەوە، بۆیە مەترسی بڵاوبوونەوەی شەپۆڵی سێیەمی ڤایرۆسەکە دەکرێت".
سهبارهت به وهرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا، وهزیری تهندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشكرای كرد، پلاندانیان داناوە تا کۆتایی ئەمساڵ 20%ی هاووڵاتیان ڤاکسین وەربگرن.
د. سامان بهرزنجی ئاشكراشی كرد، تا ئێستا 399 هەزار ژهمه ڤاکسین بە هاووڵاتیان دراوە، لهگهڵ ئهوهش پڕۆسەی پێدانی ڤاکسین خێراتر دەکەن.
د.ی