دوو كارگه‌ی گه‌وره‌ی ئاسن له سه‌رده‌می كابینه‌ی نۆیه‌مدا مۆڵه‌تیان پێدراوه
كارگه‌ی ڤان ستیل 30%ی كاره‌كانی ته‌واو كردووه و 2 هه‌زار و 500 هه‌لی كار ده‌ڕه‌خسێنێت

K24 - هه‌ولێر:
گه‌وره‌ترین كارگەی خۆماڵیی ئاسن ساڵی داهاتوو بەرھەمی خۆی ده‌خاته بازاڕ، كه ساڵانە زیاتر له 750 ھەزار تۆن شیش بەرھەم ده‌هێنێت، ئه‌و كارگەیه به ستانداردی جیھانی و تەكنەلۆژیای پێشكەوتوو درووستكراوه، بڕیارە له مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو به‌رهه‌می خۆی بخاته بازاڕ. ئه‌مه ده‌بێته دووه‌م كارگه‌ی ئاسن له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كه درووستكرابێت، مۆڵه‌تی هه‌ر دوو كارگه‌كه له‌سه‌رده‌می كابینه‌ی نۆیه‌مدا وه‌رگیراوه، نزیكه‌ی 2 هه‌زار و 500 هه‌لی كار بۆ گه‌نجان ده‌ڕه‌خسێنێت.
گەورەترین پڕۆژەی بەرهەمهێنانی ئاسن و شیش لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان، زیاتر لە 30%ی کارەکانی تەواوبوونە و بە بەردەوامیش کاری لەسەر دەکرێت، بەتەواوبوونی پڕۆژەکە کەرتی پیشەسازی هەنگاوێکی باش دەنێت بۆ بەردەستخستنی کەرستەکانی بیناسازی لە ناوخۆ و هەناردەکانیان بۆ بازاڕەکانی خواروو و ناوەڕاستی عێراق.
د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان کارگەکە بەدەستکەوتێکی گرنگی کابینەی نۆیەم ناودەبات و دەڵێت بەردوام دەبن لە پێشخستنی کارگەی لەو شێوەیە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "كارگه‌ی ڤان ستیل له مانگی ئایاری ئه‌مساڵ مۆڵه‌تی وه‌رگرتووه، سه‌رمایه‌كه‌ی 340 ملیۆن دۆلاره، ئه‌و كارگه‌یه ساڵانه 750 هه‌زار تۆن سیكرابی ئاسن ده‌كاته شیش، ئه‌مه ده‌بێته یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كارگه‌كانی ستیل له هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش".
ئامانجی کابینەی نۆیەم پێشختنی کەرتی پیشەسازی گرنگیدانە بە بەرهەمە خۆماڵییەکان، دەستپێکردنی ئەم پڕۆژەیەش هەنگاوێکە بۆ هەمەچەشکردنی سەرچاوەکانی داهات و پشتبەستنە بە بەرهەمی ناوخۆ، پڕۆژەکە لەسەر ستانداردی جیهان و تەکنەلۆژییەکی پێشکەوتوو دامەزراوە، ئەم کارگەکە هەم کار لەسەر سیکراب دەکات و هەمیش کەرستەی خاو، ئەمەش دەبێتە گەورەترین کارگە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان.
شوان محەمەد، خاوەنی گروپی گەلیاوە گوتی: "ئه‌و پشتیوانییه‌ی جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌تمان به هه‌ل زانی، بۆیه گه‌وره‌ترین كارگه‌ی وه‌به‌رهێنانی ئاسن درووست ده‌كه‌ین، ئێستا پڕۆژه‌كه‌مان 30%ی كاره‌كانی ته‌واو كردووه، له مانگی شوباتی ساڵی داهاتووش كارگه‌كه‌مان به‌رهه‌می خۆی ده‌خاته بازاڕه‌كانه‌وه، به‌مه‌ش چیدیكه پێویست به هاورده‌كردنی شیش ناكات".
لەگەڵ دەستێکردنی ئەم پڕۆژەیە، زیاتر لە 500 کرێکاری خۆماڵی رۆژانە کار دەکەن و هەلی کاریان بۆ رەخساوە، لەگەڵ تەواوبوونیشی زیاتر لە 2 هەزار هەلی کاری راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ دروست دەبن.
لەکابینەی نۆیەمدا کەرتی پێشەسازی پشکی ریزبەندی یەکەمی هەیە، کارگەکە کەوتووەتە ناوچەی پیشەسازی تیمار و لەسەر رووبەری 190 هەزار مەتر دوجا بنیاتنراوە، بڕیاریشە بە تەواوبوونی 750 هەزار تۆن ئاسن و شیش بخاتە بازاڕەکانی کوردستان و عێراق.
د.ی