مەولود سابیر: هەموو داهاتە ناوخۆییەکان دەگەڕێتەوە خەزێنەی حکومەت
یه‌كێك له یاساکانی چاکسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێویستە هه‌ژماری بانكی بۆ هه‌موو فه‌رمانبه‌رێک دروستبكرێت

K24 - هه‌ولێر:
له سه‌رده‌می كابینه‌ی نۆیه‌می حکومەتی هەرێمی کوردستان، چه‌ندین چاكسازی و گۆرانكاری ئه‌نجامدراوه، به‌تایبه‌ت كاری بانكی و گه‌ڕانه‌وه‌ی داهات بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت و گۆرانكاری له دابه‌شكردنی مووچه.
مه‌ولود سابیر، به‌ڕێوبه‌ری گشتیی بانكه بازرگانییه‌كان رایگه‌یاند: له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له رۆژی ده‌ست به‌كاربوونیه‌وه تاكو ئێستا، چه‌ندین گۆڕانكاری ئه‌نجامدراوه، جگه له‌وه‌ش گۆڕانكاری له چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی مووچه كراوه، هه‌روه‌ك ده‌زانن پێشتر (2) مانگ جارێك مووچه دابه‌شده‌كرا، به‌ڵام ئێستا هه‌موو (25)ی مانێگ، به‌شێوه‌یه‌كی رێك و پێك مووچه دابه‌شده‌كرێت.
راشیگه‌یاند، داهاتی ناوخۆ، كه لە رێگەی ده‌روازه‌كان و گومرگه‌كان و باج، ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌و ده‌خیله‌ی كه له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بانكه بازرگانیه‌كاندا هەیه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نزیكه‌ی یه‌ك ترلیۆن و (712) ملیار دینار، له داهاتی ناوخۆ خه‌رجكراوه، بۆ مووچه خۆرانی هه‌رێمی كوردستان.
روونیشیکردەوە، هێزه ئه‌منیه‌كان، هێزی پێشمه‌رگه، كۆمپانیاكان و فه‌رمانگه‌كان، هه‌موو پێشینه و شایسته داراییه‌كان، له كاتی خۆیان وه‌رده‌گرن.
سه‌باره‌ت به دروستكردنی هه‌ژماری بانكی، جەختیشیکردەوە، یه‌كێك له یاساکانی چاکسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دروستکردنی هه‌ژماری بانكی بۆ هه‌موو فه‌رمانبه‌رێک بوو، چه‌ندین كۆبوونه‌وه ئه‌نجامدرا، تاوه‌كو بڕیاردرا، گشتاندنێك بۆهه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان ئاڕاستە بکرێت، تا وەکو نوینه‌ری خۆیان ده‌ستنیشان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕێگای ته‌كنه‌لۆژیای بانكه‌كان، داتاكانیان ده‌ستبكه‌وێت، كه ئێمه ناردوومانه.
سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی بانكێكی نیشتمانی، مه‌ولود سابیر، جەختیکردەوە، به سه‌رپه‌رشتی نوێنه‌ری جێگری بانكی ناوه‌ندی به‌غدا، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدرا، گه‌یشتینه ئه‌نجامێكی زۆر باش، تاوه‌كو له ماوه‌ی 60 رۆژ، بانكێك له هه‌رێمی كوردستان، به ناوی بانكی نیشتمان، بوونیات بنێین.
ئاماژەشیپێکرد، ئێمه سودێكی زۆر له‌م بانكه وه‌رده‌گرین، هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی كه بانكی به‌غدا ئه‌نجامی ده‌دات، ئەو بانکە دەیکات، ده‌توانین پێشینه‌ی كار و فه‌رمانبه‌ران هه‌موو ئه‌و پێشینانه‌ی كه بانكی به‌غدا ده‌یدات، پێشكه‌شی هاوڵاتیانی بكه‌ین.
س.ی