په‌رله‌مانی به‌لجیكا به فه‌رمی دانی به كۆمه‌ڵكوژیی ئێزیدییه‌كاندا نا
ره‌شنووسی بڕیاره‌كه جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی شنگال ده‌كاته‌وه.. پێویسته له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی چاودێری رێككه‌وتنی شنگال بكرێت

K24- هه‌ولێر:
په‌رله‌مانی به‌لجیكای فیدراڵ به زۆرینه‌ی ده‌نگ دانی نا به جینۆسایدكردنی كوردانی ئێزیدی له سه‌ر ده‌ستی رێكخراوی داعش.
ره‌شنووسی پڕۆژه بڕیاری پێشكه‌ش كرا‌و بۆ به جینۆسایدناساندنی كۆمه‌ڵكوژی ئێزیدییه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی داعش كه له 10 لاپه‌ڕه پێكهاتووه و به هه‌ردوو زمانی فه‌ره‌نسی و به‌لجیكی داڕێژراوه، ورده‌كاری له‌باره‌ی زۆرێك له تاوانه‌كانی داعش ده‌رهه‌ق به‌رامبه‌ر به ئێزیدییه‌كان و زانیاری له‌باره‌ی ئایینی ئێزیدییه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت و داوا ده‌كات:
یه‌كه‌م/ ته‌واوی دامه‌زراوه به‌لجیكییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه به‌كاربهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وه دڵنیا بنه‌وه كه داعش تاوانی كۆمه‌ڵكوژی له دژی ئێزیدییه‌كانی ئه‌نجامداوه.
دووه‌م/ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی نابێت تاوانباران له سزای یاساییان له عێراق و سووریا رزگاریان بێت.
سێیه‌م/ چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی دادگای به‌لجیكا بۆ دیاریكردن و دادگاییكردنی هه‌ر هاووڵاتییه‌كی به‌لجیكی، كه له تاوانه‌كانی دژ به كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزیدی تێوه‌گلا بن.
چواره‌م/ داوا له حكومه‌تی به‌لجیكا بكرێت، یارمه‌تی ئه‌و ئێزیدییانه بدات، كه ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان له شاره‌كانیان، به‌و مه‌رجه‌ی رێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق به نێوه‌ندگیری نێوده‌وڵه‌تی جێبه‌جێ بكرێت، له‌گه‌ڵ چاودێریكردنی چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و رێككه‌وتنه.
پێنجه‌م/ گرنگی به‌شداریكردنی به‌لجیكا له ئاوه‌دانكردنه‌وه و بونیادنانه‌وه‌ی شار و گونده وێرانكراوه‌كان.
شه‌شه‌م/ پێشكه‌شكردنی هاوكاری مرۆیی دیاریكراو بۆ ئه‌وانه‌ی به‌ده‌ست توندوتیژی سێكسی، كۆیلایه‌تی و بێڕێزی به‌رامبه‌ر به كه‌رامه‌ته‌وه ناڵاندوویانه.
ئه‌و دانپێدانانه‌ی په‌رله‌مانی به‌لجیكا به كۆمه‌ڵكوژیی كوردانی ئێزیدی دوای ئه‌وه هاتووه، كه شاندێكی به‌لجیكی به سه‌رۆكایه‌تی جۆرج دالامان، ئه‌ندامی لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه له په‌رله‌مانی به‌لجیكا و فیلیپ فاسنتسكیب، سه‌رۆكی رێكخراوی قوربانیانی تیرۆر له فه‌ره‌نسا و به‌لجیكا و ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووسی به‌لجیكی و فه‌ره‌نسی له مانگی شوبات و ئاداری ساڵی 2020 سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد و له‌گه‌ڵ شاندێكی حكومه‌ت هه‌رێمی كوردستان و قوربانیانی ئێزیدی كۆبوونه‌وه و له نزیكه‌وه ئاگاداری دۆخی ئاواره ئێزیدییه‌كان بوون له كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، دواتر ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری به‌لجیكی (پێشنیازی دان پێدانان به جینۆسایدی ئێزیدییه‌كان و هاوكاریكردنیان) پێشكه‌ش به په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یان كرد، پاشان له 28ی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ ئه‌و پیشنیازه له په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته تاوتوێ كرا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له 6ی ئه‌م مانگه، په‌رله‌مانی هۆڵه‌نداش له هه‌نگاوێكی هاوشێوه‌دا به كۆی ده‌نگ كۆمه‌ڵكوژیی كوردانیی ئێزیدیی له‌سه‌ر ده‌ستی رێكخراوی داعش به فه‌رمی به جینۆساید ناساند.
له‌باره‌ی به‌جینۆسایدناساندنی كۆمهڵكهژی ئێزیدییه‌كان له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌وروپاوه، دلاوه‌ر ئاژگه‌یی، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌وروپا ورده‌كاری زیاتر ده‌خاته‌ڕوو: