وەزارەتی تەندروستی ئامادەکاری بۆ بەرەنگاربوونەوی هەڵکشانێکی بەرزی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات
بڕیاردرا بە گرتنەبەری رێوشوێنی زیاتر بۆ جێبەجێکردنی رێکارەکانی پەتازانی و خۆپارێزی و هۆشیاری و دەستنیشانکردن و چارەسەرکردن
K24 - هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، رایاگه‌یاند، دواى هه‌ڵسه‌نگاندنى بارودۆخى نه‌خۆشى كۆرۆنا و پڕۆسه‌ى وه‌رگرتنى ڤاكسین، بڕیاردرا، به گرتنه به‌ری رێوشوێنى زیاتر بۆ جێبه‌جێكردنى رێككاره‌كانى خۆپارێزى و هۆشیاری و چاره‌سه‌ركردن.
راشیگەیاند، پشتیوان بە راسپاردەکانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەتی تەندروستی، بەسەرپەرشتی وەزیری تەندروستی و ئامادەبوونی راوێژکار و بەڕێوەبەرانی گشتی، لەگەڵ تیمی رێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەکانی پاراستنی تەندروستی، دوای هەڵسەنگاندنی بارودۆخی نەخۆشی کۆرۆنا و پڕۆسەی ڤاکسین و رێکارەکانی خۆپارێزی و چارەسەری، بڕیاردرا بە گرتنەبەری رێوشوێنی زیاتر بۆ جێبەجێکردنی رێکارەکانی پەتازانی و خۆپارێزی و هۆشیاری و دەستنیشانکردن و چارەسەرکردن.
روونیشیکردەوە، لەگەڵ ئامادەکردنی ڕاسپاردەکان بۆ لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، لە هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی بڕیاردان و جێبەجێکردنی مەرجەکانی تەندروستی و توندوتۆڵکردنەوەی رێنماییەکانی خۆپارێزی، لەلایەن دامودەزگاکانی پەیوەنداری حکومی و تایبەت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌مڕۆ تیمی رێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی، رێكخراوی ناوبراو ستایشی کارەکانی وەزارەتی تەندروستیی كرد و هەوڵەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا بەرز نرخاند.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌ویه‌دا ترسناکی هەڵکشانی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا، زنجیرەی نوێی ناسراو بە دێلتا لەگەڵ خێراکردنی رێکارەکانی پێدانی ڤاکسین و پڕۆسەی پەتازانی، دەستنیشانکردن و رێنماییەکانی تەندروستی بۆ خۆپارێزی و فراوانکردنی کارەکانی چارەسەری گفتوگۆی له‌باره‌یه‌وه كرا.
تیمی رێکخراوی WHO سوپاسی وەزارەتی تەندروستی کرد و کارەکانیان بە گرنگ وەسف کرد و ستایشی هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان كرد.
له به‌رامبه‌ردا سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم سوپاسی تیمی رێکخراوی ناوبراوی کرد، جەختی لەسەر هەماهەنگی و پێکەوەکارکردن لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی ئەو مەترسیە کردەوە،و دڵنیایی پێدان، كه راسپاردەکانی WHO بەگرنگ و بەهەند وەردەگیرێت لە راپۆرتی هەڵسەنگاندنی رەوشی نوێی هەڵکشانی کۆرۆنا و راسپاردە و بڕیارەکان بۆ رێکارەکانی بەررەنگاربوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان.
ک.ب