نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: ژینگەی جیهان لە مەترسیدایە
2.25 ملیار مرۆڤ ژیانیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه ئه‌میش به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ى تا له ئاسیا و ئه‌فریقیا و ئه‌وروپا
K24 - هه‌ولێر:
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، هه‌ڵمه‌تى (ئێستا كار بكه‌ن)ى بڵاوكرده‌وه، بۆ دانانی سنوورێك، له‌باره‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى زه‌وى، کە له‌ئاكامدا، رووداوه سروشتییه‌كان لە جیهان زیادیان كردووه، به‌نموونه‌ش لافاوه‌كانى ئه‌وروپا و ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانى كه‌نه‌دا و ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌م هه‌ڵمه‌ته، بۆ پاراستنى ژینگه‌ی ئه‌و شوینانهیە، كه تا ئێستا به پاكی ماونه‌ته‌وه، تا ساڵى (2050)، گازه پله گه‌رمه‌كان له جیهاندا، بگاته ئاستى (سفر)، بۆ ئه‌وه‌ى پێگه‌یه‌كى پاك بۆ ژیانى مرۆڤایه‌تى بمێنێتەوە.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان راشیگه‌یاند، پێویسته ئه‌و هه‌ڵمه‌ته له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كان و كۆمپانیاكان لە تەواوی جیهاندا به‌ڕێوه بچێت، وێڕاى ئه‌وه‌ش، پێویسته هاووڵاتیان، هاوكار بن و بۆ ئه‌وه‌ى لە پاڵ ژینگەیەکی پاک، ئابوورییه‌كى پته‌و بۆ جیهان، فه‌راهه‌م ببێت.
روونیشیكرده‌وه، هه‌موو تاكێكى جیهان پێویسته هاوكارى ئه‌و هه‌ڵمه‌ته بكەن، بۆ رێگه‌گرتن له به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى جیهان، كه كه‌مترین زیان بۆ ژینگه دروست بكات.
ئاژانسی فرانس پرێس، رایگه‌یاند، (166) ملیۆن مرۆڤ له ئه‌فریقیا و ئه‌مه‌ریكاى ناوه‌ڕاست، ناڕه‌زاییان ده‌ربڕیووه، به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ى خۆراك، به‌هۆكارى تێكچوونى ژینهگى جیهان.
فرانس پرێس، راشیگه‌یاند، تا هاتنى ساڵى (2050)، (80) ملیۆن مرۆڤ، مه‌ترسی برسیبوونى به كۆمه‌ڵیان لێده‌كرێت، (1.4) ملیۆن منداڵ، له ئه‌فریقیا، به‌هۆی تێكچوونى ژینگه‌ى جیهان، باڵایان كورت ده‌بێت.
روونیشیكرده‌وه، (10%)، ئاستى به‌رهه‌مە كشتوكاڵیەکان، له ئاستى جیهان، به‌هۆی تێكچوونى ژینگه‌وه، كه‌م ده‌كات، راوى ماسیش له ناوچه كه‌مه‌ره‌ییه‌كان، به رێژى (70%)، دادەبەزێت.
جه‌ختیشیكرده‌وه، (2.25) ملیار مرۆڤ، ژیانیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، ئه‌میش به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ى تا له ئاسیا و ئه‌فریقیا و ئه‌وروپا.
سەرچاوە: فرانس پرێس
ک.ب