ئانچیلۆتی ئاماده‌نییه به هیچ شێوه‌یه‌ك متمانه به‌و یاریزانه بكات
داوای له به‌رپرسانی ریال مه‌درید كردووه بیفرۆشن
كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید چاره‌نووسی یاریزانی ژاپۆنی تاكیفوسا كوبۆی یه‌كلایی كرده‌وه و به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نییه متمانه به‌و یاریزانه بكات.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه كه كارلۆ ئانچیلۆتی به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه ده‌ستبه‌رداری تاكیفوسا كوبۆی بن كه ئه‌م یاریزانه وه‌رزی رابردوو به‌شێوه‌ی خواستن له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئۆنای ئیمری له ڤیاریال یاری كرد و نازناوی یۆرۆپالیگی به‌ده‌ستهێنا.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ئانچیلۆتی ناتوانێت بۆ وه‌رزی نوێ متمانه به‌و یاریزانه ژاپۆنییه بكات و داوای كردووه بیفرۆشن.
تاكیفوسا كوبۆی ته‌مه‌ن 20 ساڵ، پێشتر له ژاپۆنه‌وه روویكرده ئه‌كادیمیای بارسێلۆنا، دوای 4 ساڵ مانه‌وه له بارسێلۆنا گه‌ڕایه‌وه ژاپۆن، پاشان له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی 2019 به‌رامبه‌ر دوو ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید كرد، به‌ڵام ریال مه‌درید ئه‌م یاریزانه‌ی لای خۆی نه‌هێشته‌وه و به‌شێوه‌ی خواستن له دوو وه‌رزی رابردوو یاری بۆ یانه‌كانی مایۆركا، خیتافی و ڤیاریال كردووه، وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ به‌رگزه‌رده‌كانی ڤیاریال به‌شداریی 19 یاری كرد و 1 گۆڵ و 3 ئاسیستی كرد.