پاڵەوانێکی لەشجوانی عێراق بە جەڵتەی مێشک لە سلێمانی گیانی لەدەست دا
سەڵاح حوسێن پاڵەوانی لەشجوانی پێنج رۆژ دوای بەشداریکردنی لە پاڵەوانێتی لەشجوانی عێراق بە جەڵتەی مێشک لە سلێمانی گیانی لەدەست دا. سورکێو محەمەد، جێگری سەرۆکی فیدراسیۆنی لەشجوانی عێراق لە لێدوانێکی بۆ کوردستان24 رایگەیاند 'سەڵاح حوسێن کە رۆژی هەینی لە سلێمانی بەشداریی پاڵەوانێتی لەشجوانی عێراقی کردبوو، ئەمڕۆ لە سلێمانی بە جەڵتەی مێشک گیانی لەدەست دا، کە ئەو پاڵەوانە لە کێشی سەروو 100 کیلۆگرامیدا بەشداریی پاڵەوانێتییەکەی کردبوو کە رۆژی هەینی رابردوو لە سلێمانی بەڕێوەچوو'. هەروەها سورکێو محەمەد گوتیشی 'ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بۆ تەرمەکەی سەڵاح حوسێن کرا و دەرکەوت بە جەڵتەی مێشک گیانی لەدەست داوە و تەرمەکەی بەرەو بەغدا بەڕێکرا'.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، فائز عه‌بدولحسێن سه‌رۆكی فیدراسیۆنی له‌شجوانی عێراق رایگه‌یاند كه سه‌ڵاح حوسێن پاڵه‌وانی له‌شجوانی عێراق له یه‌كه‌مین رۆژی جه‌ژنی قوربان له شاری سلێمانی به‌هۆی جه‌ڵته‌ی مێشك گیانی له‌ده‌ستداوه.
دوای هه‌واڵی له‌ده‌ستدانی ئه‌م پاڵه‌وانه عێراقییه، دكتۆر عادل فه‌هیم سه‌رۆكی فیدراسیۆنی له‌شجوانی وڵاتانی عه‌ره‌بی پرسنامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری ئه‌و پاڵه‌وانه كۆچكردووه كرد و رایگه‌یاند له ده‌ستدانی سه‌ڵاح حوسێن هه‌مووانی خه‌مناك كردووه و یه‌كێك بووه له دیارترین پاڵه‌وانه‌كان له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئاسیا و ئه‌فریقیا.
سەڵاح حوسێن لەدایکبووی ساڵی 1977 لەوەتەی ساڵی 1995 یاریی لەشجوانی دەکات و زیاتر لە 20 ساڵە لە ریزی هەڵبژاردەی عێراق یاریی دەکات.