وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق پشتیوانیكردنی بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم ده‌ربڕی
"عه‌لی حه‌مید" وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عێراق پیرۆزبایی دەستپێکی پڕۆسەی تاقیکردنەوەی له وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان كرد

K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە (25ی ته‌مووز/ یۆلیۆی 2021) رایگه‌یاند، "عه‌لی حه‌مید" وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عێراق له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزبایی دەستپێکی پڕۆسەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی له "ئالان حه‌مه‌سه‌عید" وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم كرد.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا وەزیری پەروەردەیی عێراقی فیدراڵ پیرۆزبایی لە سەرجەم مامۆستا و سەرپەرشتیار و قوتابیانی کوردستان کرد، هیوای سەلامەتی بۆ خواستن و پشتیگری وەزارەتی پەروەردەی عێراقی فیدراڵی بۆ پڕۆسەی ئه‌نجامدانی تاقیکردنەوەکان دەربڕی.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بە بەشداری زیاتر لە 117 هەزار قوتابی، تاقیکردنەوەی ئەزموونە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی ده‌ستیپێكرد، وەزارەتی پەروەردەش بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاریداوە، هیچ بەرپرس و دەزگایەکی میدیایی نەچێتە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە.
د.ی