له‌ جامی كۆنیفا هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی تۆمار كرد

گۆڵبارانی هه‌ڵبژارده‌ی هه‌رێمی سیزیكلاندی كرد

  له‌ پاڵه‌وانییه‌تیی كۆنیفای 2016 كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ هه‌رێمه‌كان، كه‌مێك پێش ئێستا هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی كوردستان له‌ هه‌رێمی ئه‌بخازیای سه‌ر به‌ وڵاتی رووسیا رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی سیزیكلاند بووه‌وه‌ و یارییه‌كه‌شی به‌ 3 گۆڵی بێوه‌ڵام برده‌وه‌ و یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنیشی له‌ پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه‌ تۆمار كرد.

له‌ خوله‌كی 34ـی گێمی یه‌كه‌م، فه‌رهه‌نگ وریا هه‌ڵبژارده‌ی كوردستانی به‌ گۆڵێك پێشخست و ئه‌نجامی ئه‌م گێمه‌یش به‌ گۆڵێكی بێوڵام به‌ سوودی هه‌ڵبژارده‌ی نیشتیمانی كوردستان كۆتایی هات.

له‌ گێمی دووه‌م هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی كوردستان به‌ گڕوتینێكی به‌هێزه‌وه‌ هاتنه‌وه‌ نێو یاریگه‌، له‌ خوله‌كی 55 فه‌رحان شكوور گۆڵی دووه‌می تۆمار كرد.

له‌ خوله‌كی 73ـی یارییه‌كه‌یش، هونه‌ر ئه‌حمه‌د له‌گه‌ڵ هاتنه‌ناوه‌وه‌ی بۆ نێو یاریگه‌ گۆڵی سێیه‌م و دڵنیایی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان تۆ ماركرد، یارییه‌كه‌یش به‌م ئه‌نجامه‌ به‌ 3 گۆڵی بێوڵام به‌ سوودی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان كۆتایی هات.

هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی كوردستان دووه‌مین یاریی خۆی له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رانبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی كۆریای یه‌كگرتوو ئه‌نجام ده‌دات