مێردمنداڵێك بڕێكی زۆر نان له‌سه‌ر سه‌ری داده‌نێت به‌شه‌قامه قه‌ره‌باڵغه‌كان ده‌سووڕێته‌وه
به ڤیدیۆ.. به‌خێراییه‌كی زۆر پاسكیله‌كه‌ی لێده‌خوڕێت تا نانه‌كه دابه‌ش بكات

K24 - هه‌ولێر:
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆر درووست كرد، كه مێردمنداڵێكی میسری، به ئاراسته‌ی پێچه‌وانه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی شه‌قام به خێراییه‌كی زۆر پاسكیله‌كه‌ی لێده‌خوڕێت و به‌سه‌ر سه‌ریه‌وه ته‌خته‌یه‌كی پڕ له نانیشی هه‌ڵگرتووه.
مه‌حموود (ته‌مه‌ن 15 ساڵ)، كه هه‌رگیز نه‌چووه‌ته قوتابخانه، به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی تێیدا ژیاوه، ماوه‌ی 5 ساڵه له نانه‌واخانه‌ی خاڵی له ناوه‌ڕاستی قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر كارده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی بژێوی ژیانی په‌یدا بكات.
مه‌حموود ئاماژه‌ی به‌وه كرد، نانه‌واخانه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌بات و سه‌رپه‌رشتی دابه‌شكردنی نان ده‌كات به‌سه‌ر چێشتخانه‌كاندا، پێویستی به‌وه‌یه له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا نانه‌كه بگه‌یه‌نێته چێشتخانه‌كان، بۆیه له‌سه‌ر ئه‌وه راهاتووه، كه بڕێكی زۆر نان به‌سه‌ر سه‌ریه‌وه هه‌ڵبگرێت و له به‌ره‌به‌یانه‌وه تا رۆژئاوابوون به پاسكیله‌كه‌ی به‌خێرایی نان دابه‌ش بكات، تا خاڵه‌كه‌ی كڕیاره‌كانی له‌ده‌ست نه‌دات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، نه‌یزانیووه كه كه‌سێك چاودێری ده‌كات و وێنه‌ی ده‌گرێت، تا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه خۆی و لێخوڕێنه خێراكه‌ی ده‌بینێت.
مه‌حموود باسی له‌وه كرد، له‌گه‌ڵ خێرا لێخوڕینی پاسیكله‌كه‌ی راهاتووه، كه بڕێكی زۆر نان له‌سه‌ر ته‌خته له‌سه‌ر سه‌ری داده‌نێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی ترسی هه‌بێت نانه‌كه‌ی به‌رببێته‌وه، یان له شه‌قامه قه‌ره‌باڵغه‌كانی قاهیره خۆی به ئۆتۆمبێل دابدات.
روونیشكرده‌وه، له‌وه راهاتووه، كه هه‌موو كاته‌كانی بۆ كاركردن ته‌رخان بكات، كه ماوه‌ی 5 ساڵه تا ئێستا ئه‌وه كاریه‌تی، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ هاوڕێیه‌كی هه‌بێت، كاتیشی بۆ یاركردن نییه، به‌ڵام خه‌ونی چوونه زانكۆی هه‌یه، هه‌رچه‌ند نا‌خوێنێت.
هاووڵاتییه‌كی میسری به ناوی "ته‌ها عوبێد"، وێنه‌ی مه‌حموودی له‌كاتی كاركردن گرتووه و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری درووستكردووه.
من أخطر الشغلانات في مصر😲
— Bent Ali (@bentali79) June 20, 2021
تصوير: طه عبيد pic.twitter.com/sbgL4aRqQi
د.ی