ئاسایشی هەولێر دەستی بەسەر بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەردا گرت
به‌هۆی ئه‌و تاوانه‌وه پێنج تاوانبار ده‌ستگیر كراون

K24 - هه‌ولێر:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێر، به‌شی نه‌هێشتنى مادده هۆشبه‌ره‌كان، له راگه‌ینراوێكدا، رایگه‌یاند، دواى به‌دواداچوون و زانیاری ورد له لایه‌ن ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ناوبراو، توانرا له‌هه‌ولێر ده‌ست به‌سه‌ر (26,032)، بیست و شه‌ش هه‌زار سى و دوو، شیت حه‌بی جۆراو جۆر، له‌گه‌ڵ (7,190) حه‌وت هه‌زار و سه‌دو نه‌وه‌د، دانه ده‌رزى جۆراو جۆردا، بگیرێت.
راشیگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و تاوانه‌وه، پێنج تاوانبار ده‌ستگیر كراون، كاتێك ئه‌و ده‌رزى و حه‌بانه، له كوالێتى كۆنتڕۆڵ ده‌رناچن و دواجار ده‌ست به‌سه‌ریان داده‌گیرێت.

روونیشیكرده‌وه، له شارۆچكه‌ى خه‌لیفان، توانرا (9,384)، قووتووى حه‌بی هۆشبه‌ر دەستی بەسەردا بگیرێت، هه‌روه‌ها تاوانبارێكیش له رێگه‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یكه‌وه، مادده‌ى هۆشبه‌ری ده‌فرۆشته خه‌ڵكى، له ماڵه‌كه‌ى له شاری هه‌ولێر، ده‌ستگیر كرا، تۆمه‌تباران رووبه‌ڕووى دادگا كرانه‌وه.

ک.ب