به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی هه‌رێم: ئه‌و كێشه‌یه‌ی ئێستا دروستبووه پێشتر هه‌رگیز رووینه‌داوه
ئاری ئه‌حمه‌د له‌ڕێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه ورده‌كاری له‌باره‌ی كیشه‌كانی پڕۆژه‌ی ئیفراز ده‌خاته‌ڕوو

K24- هه‌ولێر:
ئاری ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاوی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی كێشه‌كانی پڕۆژه‌ی ئاوی ئیفراز، كه ناوه‌ناوه به‌هۆی بارانبارین و شێلووبوونی ئاوی زێی گه‌وره كێشه‌ی كه‌مئاوی بۆ دانیشتوانی شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری دروست ده‌بێت، گوتی: له‌كاتێكدا كه له‌ڕێگه‌ی پڕۆه‌كانی 1 و 2 و 3ی ئاوی ئیفرازه‌وه ئاوی خواردنه‌وه بۆ زیاتر له 65%ی دانیشتوانی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری دابین ده‌كرێت، جار به‌جار ئه‌و پڕۆژه‌یه تووشی كێشه ده‌بێت، له‌وانه‌ش شكانی بۆڕی به‌هۆی ده‌ستكاریكردن یانیش به‌هۆی دروستبوونی كێشه له تۆڕی ئاو، كه دواتر به چه‌ند كاتژمێرێك ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی، به‌شێك له هێڵه‌كه‌مان له بۆڕی جۆری جی ئاڕ پی گۆڕیوه بۆ جۆری سپایرۆ ستیل، به‌ڵام ئه‌و كێشه‌یه‌ی ئێستا دروستبووه، بابه‌تێكی ته‌واو جیاوازه.
ئاری ئه‌حمه‌د تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی: ئه‌و كێشه‌یه‌ی ئێستا بۆ ئاوی خواردنه‌وه‌ی هه‌ولێر دروستبووه، به‌هۆی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وای ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردووه‌وه‌یه، كه به‌هۆی بارانبارین له ناوچه شاخاوییه‌كانی باكوور و باشووری كوردستان، ئاوی زێی گه‌وره به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رز لێل بووه و پاڵاوتنی له سه‌رووی توانای ئامێر و مادده‌كانی پڕۆه‌كانی ئیفرازن.
ئاشكراشیكرد، له ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوودا و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان پێش ئه‌و 20 ساڵه‌ش، ئه‌مه یه‌كه‌م جاره حاڵه‌تی له‌مشێوه‌یه رووبدات، ئه‌گه‌ر هه‌شبووبێت، ئه‌وپه‌ڕی له ماوه‌ی 36 كاتژمێردا خه‌ستی ئاوه‌كه ئاسایی بووه‌ته‌وه و كێشه‌كه نه‌ماوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه، ماوه‌ی 5 بۆ 6 رۆژه به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وامه و رێژه‌ی شێلووبوونی ئاوه‌كه له سه‌رووی 3 هه‌زار بۆ زیاتر له 20 هه‌زار ده‌ڕوات، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و پڕۆانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و زێیه‌ن، له‌كار بوه‌ستن تا كۆتایی به قوڕاوه‌كه دێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاوی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی: ئه‌و ماددانه‌ی له‌به‌رده‌ستن بۆ پاڵاوتنی ئاو، ناتوانن ئاوی شێلوو به رێژه‌ی سه‌رووی 3 هه‌زار بپاڵێون.
سه‌باره‌ت به پلانی هه‌رێم بۆ كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی ئیفراز-4، ئاری ئه‌حمه‌د گوتی: گرێبه‌ستی ئه‌و پڕۆژه‌یه له ساڵی 2015 له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیایه‌كی به‌ریتانی به‌ناوی "بای وه‌ته‌ر" واژوو كراوه و له‌دوو فه‌یس پێكهاتووه، كه بریتین له دیراسه‌كردنی ژینگه‌یی و دیزاینكردنی وێستگه‌كه و هه‌ڵبژاردنی پارچه‌كان و شوێنه‌كان و وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، ته‌واوی كاره‌كانی ته‌واو بووه، ته‌نها دوا بڕیار لای كۆمپانیای راوێژكار به‌ناوی "پێر فرێشمان" ماوه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته یه‌كلایی بێته‌وه. قۆناغی دواتریش دابینكردنی بودجه‌یه‌كی تایبه‌ته بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه، كه دوو پڕۆژه‌ن له یه‌ك پاكێجدا، یه‌كێكیان تایبه‌ته به ئاوی هه‌ولێر و ئه‌وی دیكه‌یان تایبه‌ته به ئاوه‌ڕۆی سلێمانی و به ملیارێك و 230 ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت و له‌ماوه‌ی مانگێك تا دوو مانگی دیكه بابه‌تی دیزانه‌كه‌ش یه‌كلا ده‌بێته‌وه.
گوتیشی: پڕۆژه‌ی ئیفراز-4 بۆ سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر و ئاواییه‌كانی ده‌وروبه‌ری دروست ده‌كرێت و توانای پاڵاوتنی 25 هه‌زار مه‌تری سێجای له كاتژمێرێكدا هه‌یه، كه هاوتایه له‌گه‌ڵ به‌رهه‌می هه‌رسێ پڕۆژه‌كه‌ی ئیفراز 1 و 2 و 3 و ته‌واوی ئه‌و هه‌زار و 180 بیره ئاوه‌ی ئێستا له‌كاركردندان.
جه‌ختیشی كرده‌وه، ئامانج له دروستكردنی ئه‌و پڕۆه‌ژه‌یه بۆ داخستنی بیره‌كانه، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له ئاوی ژێرزه‌وی بكه‌ین.