حكومه‌ت رۆژێكی كرده پشوو
ئه‌و رۆژه تایبه‌ته به بۆنه‌یه‌كی دیاریكراو

K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژێكی ئه‌م مانگه‌ی وه‌ك پشووی فه‌رمی راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری‌دا هاتووه، رۆژی سێشه‌ممه، رێكه‌وتی 10ی ئابی 2021 به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی كۆچی، له سه‌رجه‌م داموده‌زگا حكومییه‌كان پشووی فه‌رمییه.
جێگای ئاماژه‌یه، رۆژی سێشه‌ممه یه‌كی مانگی موحه‌ڕه‌می ساڵی 1443ی كۆچییه.
ساڵی كۆچی ئاماژه‌یه بۆ دیاریكردنی ده‌مساڵه‌كان به‌گوێره‌ی رۆژژمێری ئیسلامی و یه‌كه‌م ساڵی ئه‌و رۆژژمێره هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ساڵی 622ی زاینی. بۆیه ناوی نراوه ساڵی كۆچی، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ كۆچكردنی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام له شاری مه‌ككه بۆ شاری "یثرب" مه‌دینه‌ی ئێستا.
ساڵانه له ئایینی ئیسلامی یادی ئه‌و رۆژه ده‌كرێته‌وه و له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی هه‌ر هیلالێكی نوێ له ئێواران، سه‌ری مانگێكی نوێی كۆچی ده‌ستپێده‌كات و یه‌كه‌م مانگی له موحه‌ڕه‌مه‌وه ده‌ستپێده‌كات و دوا مانگیشی "ذولحجه"ـیه.

H.B