پیره‌پیاوێك له خۆشی وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا سه‌ما ده‌كات
به ڤیدیۆ.. دوای وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه ده‌ستی به سه‌ما كرد

K24 - هه‌ولێر:
پیره‌پیاوێك له شاری "سواسی"ی تونس دوای چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆر ڤاكسینی كۆرۆنای وه‌رگرت و له‌خۆشیدا وه‌كو گه‌نجێك ده‌ستی به‌سه‌ماكرد.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه پیره‌پیاوێك خۆی پێنه‌گیرا دوای ئه‌وه‌ی له بنكه‌ی كوتانی ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌رچوو، وه‌رگرتنی ژه‌مه ڤاكسینه‌كه پیره‌پیاوه‌كه‌ی گه‌نج كرده‌وه و ده‌ستی به سه‌ماكرد، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش هه‌ڵباز و دابه‌زی ده‌كرد و ئه‌وانه‌ی له‌وێ بوون، به كامیرای مۆبایله‌كانیان ساتی دڵخۆشی پیره‌پیاوه‌كه‌یان تۆماركرد.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا پیره‌پیاوه‌كه به‌پێخواسی سه‌ما ده‌كات و به‌و شێوازه دڵخۆشی خۆی ده‌رده‌بڕێت، خۆشی ده‌ربڕێنی پیره‌پیاوه‌كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی كوتان به ڤاكسینی كۆرۆنا له‌و وڵاته، دوای ئه‌وه‌ی له دوو هه‌فته‌ی رابردوودا به‌رزترین رێژه‌ی مردن به ڤایرۆسی كۆرۆنا له تونس تۆماركرا.
تا ئێستا 608 هه‌زار كه‌س له تونس تووشی كۆرۆنا بوون و 20 هه‌زار و 809 تووشی كۆرۆناش له‌و وڵاته گیانییانله‌ده‌ستداوه.
پڕۆسه‌ی كۆتان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له تونس ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه، كه ته‌مه‌نیان له 40 ساڵ به‌سه‌ره‌وه‌یه و ده‌بێت پێشتر ناوی خۆیان تۆماركردبێت.
د.ی