3 كه‌س به تۆمه‌تی كوشتنی ژنێك ده‌ستگیركران
تۆمه‌تباره‌كان له‌گه‌ڵ ژنه‌كه خه‌ریكی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر بوون و دواتر ژنه‌كه‌یان كوشتووه

K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركووك له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، 3 پیاویان ده‌ستگیركردووه، كه له ماڵێكدا له‌گه‌ڵ ژنێكدا خه‌ریكی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ربوون، دواتر ده‌بێته ده‌مه‌قاڵێیان و ژنه‌كه ده‌كوژن.
پۆلیسی كه‌ركووك ئاماژه‌ی به‌وه كرد، 3 پیاو له‌گه‌ڵ ژنێك له ماڵێكدا یه‌كتر ده‌بێنن، كه ژنه‌كه بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ری پێبووه، كه له (10) گرام تێپه‌ڕی نه‌كردووه، مادده هۆشبه‌ره‌كه‌یان به‌كارهێناوه، دوای ئه‌وه ده‌بێته كێشه‌یان و ژنه‌كه ده‌كوژن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، 3 پیاوه‌كه ده‌ستبه‌جێ شوێنی تاوانه‌كه‌یان جێهێشتووه و ته‌رمی ژنه‌كه‌شیان له‌وێ جێهێشتووه، له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون كاتژمێر 12ی شه‌و بۆ شاردنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كه، له شوێنێكی نادیار فڕێیبده‌ن و تاوانه‌كه‌ش بشارنه‌وه.
پۆلیسی كه‌ركووك روونیكرده‌وه، هاووڵاتییه‌ك گومانی له جموجۆڵی ئه‌و 3 پیاوه كردووه و پۆلیسی لێ ئاگاداركردووه‌ته‌وه، بۆیه دوای دڵنیابوونه‌وه له راستی رووداوه‌كه تێمێكی پۆلیسی كه‌ركووك و پۆلیسی فریاكه‌وتن و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوان، له كه‌مینێكدا دوو كه‌س له تۆمه‌تبارانه ده‌ستگیركران به‌ر له‌وه‌ی تاوانه‌كه بشارنه‌وه.
روونیشیكرده‌وه، 4 كاتژمێر دواتر پۆلیسی فریاكه‌وتنی كه‌ركووك تۆمه‌تباری سێیه‌میشیان ده‌ستگیر كرد و دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه ره‌وانه‌ی دادگا ده‌كرێت.

د.ی