گرافیک .. کۆمپانیا ئەمنییەکان لە هەرێمی کوردستان
پڕۆژەیاسای کۆمپانیا ئەمنییەکان لە پەرلەمانە

K24 – هەولێر
حکومەتی هەرێم هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە، بۆ رێکخستنەوەی کۆمپانیا ئەمنییەکان و دەیەوێت لە رێگەی پڕۆژەیاسایەک لە پەرلەمان بڕیار و رێنمایی نوێ لەبارەی کارکردنی ئەو کۆمپانیایانە بدرێت.
لە هەرێمی کوردستان 68 کۆمپانیای ئەمنی هەیە، لە 5/5/2021، پڕۆژەیاسای کۆمپانیا ئەمنییەکان براوەتە ئەنجومەنی وەزیران و دوای پەسند کردنی رەوانەی پەرلەمانی کوردستان کراوە، بۆ ئەوەی بکرێتە یاسا و کاری پێبکرێت، ئەو پڕۆژەیاسایە لە 21 ماددە پێکدێت، کە تێدا چەندین مەرج بۆ کۆمپانیاکان و ئەو کەسانەی کاریان تێدا دەکەن دانراوە.
تەمەنی ئەو کەسانەی لەو کۆمپانیا ئەمنییەکان ناوخۆیی کار دەکەن دەبێ لە 18 ساڵ کەمتر و 50 ساڵ زیاتر نەبێت، هەروەها دەبێ 90٪ کەسەکان هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بن و لە کۆمپانیا بیانییەکانیش دەبێ 50٪یان هاووڵاتی هەرێم بن.
وەک لە پڕۆژەیاساکە باسی لێوەکراوە، نابێ ئەو کەسانەی لە کۆمپانیا ئەمنییەکان کار دەکەن مووچەخۆری حکومەت بن و هەلی کار بۆ دەرچوانی زانکۆ و هاووڵاتی دیکە دەڕەخسێنرێت.