تۆمەتبارێك دەستگیرکرا کە سەرانەی لەخاوەن خواردنگەیەك وەرگرتبوو
"لهسهر دۆسیهیهكی دیكهش سكاڵای لهسهر تۆماركراوه"

K24 - ههولێر:
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگهیاند، مەفرەزەکانی پۆلیسی بنکەی پۆلیسی بەختیاری له سلێمانی، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد، کە سەرانەی لەخاوەن خواردنگەیەك وەرگرتبوو.
پۆلیسی سلێمانی ئاشكرای كرد، دوای ئەوەی خاوەنی خواردنگەیەك سکاڵای لەسەر تۆمەتبارێك تۆمارکرد، کە بەزەبری ھێز سەرانەی لێ سەندووە، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکرد بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبارهكه.
ئاشكراشی كرد، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار (ز، ج، غ)، لەدایکبووی (1999) لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی بەختیارییەوە دەستگیر بکرێت و دەستیش بەسەر دەمانچەکەیدا بگیرێت.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژهی بهوه كرد، تۆمەتباری ناوبراو لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەر راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.
ئاماژهی بهوهش كرد، لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت، کە تۆمەتباری ناوبراو لەسەر دۆسیەیەکی دیکە لەبنکەی پۆلیسی چوارچرا سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە و داواکراو بووە.