سێیەمین پێشانگای بازرگانی ئۆنلاین لەنێوان کوردستان و چین بەڕێوەدەچێت
نزیکەی 200 کۆمپانیا بەشداری دەکەن
K24 - هەولێر
سێیەمین پێشانگای بازرگانی ئۆنلاین، لەنێوان هەرێمی کوردستان و چین، بە بەشداری نزیکەی 200 کۆمپانیا بەڕێوەدەچێت.
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، زۆربەی پێشانگە نێودەوڵەتییەکان لە رێگەی ئۆنلاینەوە بەڕێوەدەچن، لەو ماوەیەدا دوو پێشانگای بازرگانی ئۆنلاین لەنێوان یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان/ لقی هەولێر و رێکخراوی بازرگانیKAC expo ی چینی بە ماهەنگی کونسوڵگەری کۆماری چین لە هەولێر کراونەتەوەو ئێستاش ئامادەکاری دەکرێ بۆ بەڕیوەبردنی پێشانگەی سێیەم.
سێیەمین پێشانگای ئۆنلاینی نێوان بازرگانانی کوردستان و چین، بە بەشداری نزیکەی 120 کۆمپانیای چین و 80 کۆمپانیای خۆماڵی بەڕێودەچێت.
کردنەوەی پێشانگەی لەو جۆرە بەردەوامیدانە بە پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان چین و پتەوکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی.