لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە سەروچاوە کەسێک گیانی لەدەستدا
کەسێکی دیکەش سوتاوە

K24 – هەولێر
لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە شارۆچکەی سەروچاوەی دەڤەری راپەڕین، کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش سوتاوە.
پەیامنێرمان لە دەڤەرەکە رایگەیاند: "درەنگانی شەوی رابردوو لە شارۆچکەی سەروچاوەی سەنتەری ناحیەی بێتواتە، ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە، بەوهۆیەوە کەسێک بە پیشەی مامۆستا گیانی لەدەستداو یەکێکی تریش سوتاوە".
نەقیب عەلی قادر، وتەبێژی پۆلیسی بەرگری شارستانی راپەڕین بە کوردستان24ی گوت: "ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە مامۆستایە و تەمەنی42 ساڵە و باوکی سێ منداڵە، لەکاتی رووداوەکە تەنها خۆی لە ماڵەوە بووە، دوای رووداوەکە خەڵک و تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لەوێ کەسێکی دیکەش سوتاوە".


