"سه‌ربازه میهره‌بانه‌كه"ی ئه‌مه‌ریكا به‌ر ته‌قینه‌وه‌ی كابول كه‌وت
به وێنه.. ئه‌ركی گرنگیپێدانی ژن و منداڵه ئه‌فغانییه‌كانی پێسپێردرابوو

K24 - هه‌ولێر:
وێنه‌ی "خانمه سه‌ربازه میهره‌بانه‌كه" كه له فڕۆكه‌خانه‌ی كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان منداڵێكی ساوای له باوه‌ش گرتووه، زۆر به خێرایی بڵاوبووه‌وه، به‌ڵام دواتر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا راگه‌یه‌نرا كه ئه‌و خانمه سه‌ربازه له ریزی سه‌ربازه كوژراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه له ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی كابول بوونه قوربانی.
پێشتر وێنه‌ی "نیكۆڵ جی" بڵاوكرایه‌وه، كه له فڕۆكه‌خانه‌ی كابول له كاتی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌و وڵاته، منداڵێكی ئه‌فغانی له ئامێزگرتووه، كه منداڵه‌كه یه‌كێك بووه له‌وانه‌ی بۆ ناوچه‌ی ئارام ده‌گوازرێنه‌وه.
ئه‌و خانمه سه‌ربازه وێنه‌كانی له زۆربه‌ی میدیاكانی جیهان بڵاوكرایه‌وه و وه‌ك دیوێكی دیكه‌ی مرۆیی سه‌ربازانی ئه‌و وڵاته له ئه‌فغانستان خرایه‌ڕوو.

ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكییانه له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی كابول، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، له‌گه‌ڵ ده‌یان خه‌ڵكی دیكه‌ی مه‌ده‌نی ئه‌فغانی كوژران، دواتریش پنتاگۆن ناسنامه‌ی 13 سه‌ربازه كوژراوه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكای بڵاوكرده‌وه، كه "نیكۆل جی" یه‌كێك بوو له‌وان.
نیكۆل ته‌مه‌نی 23 ساڵ بوو، تازه پله سه‌ربازییه‌كه‌ی به‌رزكراوه‌ته‌وه، پێشتریش به سه‌ركه‌وتوویی خوێندنی سه‌ربازی ته‌واو كردووه و یه‌كه‌می سه‌ر خوله‌كه‌ی خۆی بووه.

نیكۆڵ، كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كه‌ی به "سه‌ربازه میهره‌بانه‌كه" ناسراوه، هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له كوژرانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینیستاگرام نووسیویه‌تی: "عاشقی كاره‌كه‌مم".
نیكۆڵ له به‌شی چاككردنه‌وه له هێزه‌كانی مارێنز كاری ده‌كرد، خه‌ڵكی ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مه‌ریكایه، هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ گه‌نجێكی ئه‌مه‌ریكی كردووه، كه ئه‌ویش له پاڵ هێزی مارێنز خزمه‌ت ده‌كات.
View this post on Instagram
نیكۆڵ به‌مدواییانه ئه‌ركی گرنگیپێدانی ئه‌و ژن و منداڵه ئه‌فغانییانه‌ی پێسپێردرابوو، كه له فڕۆكه‌خانه‌ی كابول-ه‌وه بۆ ئه‌مه‌ریكا ده‌گوازرانه‌وه، دوایین وێنه‌ش كه نیكۆڵ بڵاویكردووه‌ته‌وه، چاودێری كاروانێكی گواستنه‌وه‌ی ئه‌فغانییه‌كانه، بۆ ناو فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا.

د.ی