ته‌رمی سه‌ربازه كوژراوه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی كابول گه‌یشتنه‌وه ئه‌مه‌ریكا
داعش له ناوچه‌ی خوراسان به‌رپرسیارێتی هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی راگه‌یاند
K24- هه‌ولێر:
جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، به‌یاوه‌ری هاوژینه‌كه‌ی جیل تریسی، گه‌یشتنه بنكه‌ی سه‌ربازی (جۆفهر)، بۆ پێشوازی له ته‌رمی ئه‌و (13) سه‌ربازه‌ی، كه له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی كابول گیانیان له‌ده‌ستدا.
جێی باسه رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، دوو ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز، كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستانی هه‌ژاند، كه یه‌كێكیان له ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه بوو، بووه هۆی كوژرانی پتر له (200) كه‌س، له ناویاندا (13) سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی هه‌بوون.
داعش له ناوچه‌ی خوراسان به‌رپرسیارێتی هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی راگه‌یاند، له‌به‌رامبه‌ردا واشنتن له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان پێگه‌یه‌كی داعشی له‌و ناوچه‌یه بۆردوومانكرد، وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ئه‌و دوو هێرشه.
سه‌رچاوه:RT
ك.ب