سیناتۆرێكی ئه‌مه‌ریكی: پێشبینی روودانی 11ی سێپته‌مبه‌رێكی دیكه له ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ین
لێندسی گراهام: هیچ كات وه‌ك ئێستا له‌باره‌ی ئه‌مه‌ریكاوه نیگه‌ران نه‌بوومه

K24- هه‌ولێر:
لێندسی گراهام، سیناتۆری كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان، ئه‌گه‌ره‌كانی روودانی هێرشی تیرۆرستی نوێی له ئه‌مه‌ریكا زیاد كردووه.
ئه‌و سناتۆره ئه‌مه‌ریكییه له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "سی بی ئێس" گوتی: "جارێكی دیكه ئه‌گه‌ره‌كانی روودانی 11ی سێپته‌مبه‌ر زیادبوونه‌ته‌وه.. هێرشی فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كان ناتوانن داعش له‌ناو ببه‌ن.. ئێستا چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه دوو ئه‌وه‌نده زیادبوونه.. پشتمان له هاوپه‌یمانه‌كانمان كرد و دۆخێكی له‌بارمان ره‌خساند بۆ روودانی 11ی سێپته‌مبه‌رێكی دیكه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "هیچ كات وه‌ك ئێستا له‌باره‌ی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه نیگه‌ران نه‌بوومه".
هه‌روه‌ها گوتی: "جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان كۆتایی نه‌هاتووه.. كاریگه‌ری ره‌فتاره‌كانی جۆ بیادن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ته‌واو پێچه‌وانه‌ن و ده‌بێت بۆ ماوه‌ی 20 ساڵی داهاتوو، سه‌ركرده‌كانی كۆشكی سپی كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه بكه‌ن، كه له ئه‌نجامی كاره‌ساته‌كه‌ی ئه‌فغانستان دێنه ئاراوه".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، له ئه‌نجامی هێرشێكی ئاسمانیی ئه‌مه‌ریكادا بۆ سه‌ر پێگه‌یه‌كی چه‌كدارانی ویلایه‌تی خوراسانی سه‌ر به رێكخراوی داعش، دوو سه‌ركرده‌ی ئه‌و رێكخراوه كوژران، كه پێشتر ئه‌و رێكخراوه به‌رپرسیارێتی خۆی له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی كابول راگه‌یاند، كه تێیدا 182 كه‌س كوژران و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون و 13 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له ریزی كوژراوه‌كان بوون.
بڕیاره تا 31 ئه‌م مانگه دوا سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا ئه‌فغانستان جێبهێڵێت، به‌ڵام پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌زاران هاووڵاتیانه‌ی ئه‌فغانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته به‌رده‌وام ده‌بێت، كه كاریان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی كردووه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان هه‌یه.
H.B