یاریی دهاتووی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان بزانه
كوردستان رووبه‌ڕووی پاڵه‌وانی پێشووی جامی كۆنیفا ده‌بێته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی كوردستان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووه‌مین سه‌ركه‌وتنی له جامی كۆنیفای 2016 تۆمار كرد و به كۆكردنه‌وه‌ی 6 خاڵ به پله‌ی یه‌كه‌م بۆ قۆناخی داهاتوو سه‌ركه‌وت، له‌م قۆناخه‌یشدا رووبه‌ڕووی یه‌كێك له به‌هێزترین هه‌ڵبژارده‌كانی ئه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه ده‌بێته‌وه.
هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان ڕۆژی پێنجشه‌ممه داهاتوو له كاتژمێر 3ـی ئێواره له یاریگه‌ی دینامۆ له ئه‌بخازیا، ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی پادانیا ده‌بێته‌وه، كه هه‌رێمێكه سه‌ر به وڵاتی ئیتاڵیایه و پاڵه‌وانی یه‌كه‌مین وه‌شانی جامی كۆنیفایه كه له 2014 له وڵاتی سوێد نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
پاڵه‌وانییه‌تیی جامی كۆنیفای 2016، به به‌شداریی 12 هه‌رێم، له ئه‌بخازیای سه‌ر به وڵاتی رووسیا له 28 ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستی پێكردووه و له رۆژی 5ـی مانگی داهاتوو كۆتایی دێت.