پیاوێك به‌هۆی كۆمێنتێكی فه‌یسبووك له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیاده‌بێته‌وه
ژنه‌كه‌ی له فه‌یسبووك كۆمێنتێكی بۆ نووسیوه

K24 - هه‌ولێر:
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان رووداوێكی سه‌یری جیابوونه‌وه‌ی دوو هاوسه‌ر بڵاوكرایه‌وه، كه ژنێك كۆمێنتێكی بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی نووسیوه و ئه‌مه‌ش بووته هۆی توڕه‌بوونی پیاوه‌كه‌ی و ده‌ستبه‌جێ لێی جیابووه‌ته‌وه.
له عه‌مانی پایته‌ختی ئوردن، ژنێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كۆمێنتی بۆ وێنه‌یه‌كی كۆنی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌نووسێت، ئه‌مه‌ش هاوسه‌ره‌كه‌ی توڕه كردووه و كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ژنه‌كه‌ی ده‌ربڕیوه.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وا بڵاوكرایه‌وه، كه ژنێك كۆمێنتێكی بۆ وێنه‌یه‌كی كۆنی هاوسه‌ره‌كه‌ی نووسیوه، كه هی ساڵی 2010 بووه، ژنه‌كه نووسیویه‌تی: "ئه‌مه ده‌بێته ساڵێك هاوسه‌رگیریمان كردووه، ئه‌گه‌ر زووتر ئه‌و وێنه‌یه‌م ببینیبووایه، هاوسه‌رگیرییه‌كه‌مان دواده‌خست".
پیاوه‌كه ئه‌م كۆمێنته‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی وه‌ك سووكایه‌تی لێكداوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی كۆمێنته‌كان به‌دوای كۆمێنته‌كه‌ی ژنه‌كه بوون، ئه‌مه‌ش پیاوه‌كه‌ی توڕه كردووه و ده‌ستبه‌جێ له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابووه‌ته‌وه.
د.ی