پۆلیسی دهۆك باسی دزیه گه‌وره‌كه ده‌كات
"به‌جارێك 2.6 ملیۆن دۆلار و 4 كیلۆ زێڕ له ماڵێك دزرا"

K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دهۆك له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌سه‌ر دزییه‌كه‌ی دهۆك، كه هاوڵاتییه‌ك له ماڵه‌كه‌ی 2.6 ملیۆن دۆلار و 4 كیلۆ زێڕی لێدزراوه، زانیاری ته‌واو كۆكراونه‌ته‌وه.
موقه‌ده‌م هێمن سلێمان، گوته‌بێژی پۆلیسی دهۆك گوتی: "دوای 6 كاتژمێر له رووداوێكی دزیكردن، پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان له ماڵتا ئاگاداركراونه‌ته‌وه، كه ماڵی بازرگانێك دزی لێكراوه، 2 ملیۆن و 600 هه‌زار دۆلار و 4 كیلۆ زێڕ و 2 ملیۆن دینار له ماڵه‌كه دزراوه".
گوتیشی: "پۆلیسی دهۆك لێكۆڵینه‌وه‌ی له دزییه‌كه كردووه و سه‌رجه‌م زانیارییه نهێنییه‌كانی لایه، به‌ڵام تا لێكۆڵینه‌وه ته‌واو نه‌بێت، زانیارییه‌كان بڵاو ناكرێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی تۆمه‌تباران ئاگادار نه‌بن و نه‌توانن رێگه‌ی ئه‌لته‌رناتیڤ به‌كاربهێنن".
گوتبێژی پۆلیسی دهۆك ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه، كه دزی هاوشێوه بكرێت، 4 ساڵ پێش ئێستاش دزییه‌كی گه‌وره‌تر كرا و دواتر پۆلیسی دهۆك تۆمه‌تباره‌كانی ده‌ستگیركرد و پاره‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستا پۆلیسی دهۆك دوو تۆمه‌تباری ده‌ستگیر كرد، كه 42 هه‌زار و 100 دۆلاری سه‌خته‌یان پێگیراوه، ویستوویانه له بازاڕدا ساغی بكه‌نه‌وه.
د.ی