فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 54 په‌نابه‌ره كورده‌كه له سووریاوه ده‌گه‌نه سنووری ئیبراهیم خه‌لیل
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، سوپاسی وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عیراقی و باڵیۆزخانەی عیراقی لە ئەنقەرە كرد

K24 – هه‌ولێر:
فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی کونسوڵگەری گشتی تورکیا لە هەرێم دەکات، لەبەرامبەر وەرگرتنی رەزامەندی حکومەتی کۆماری تورکیا و هەوڵەکانیان بۆ گەڕاندنەوەی ئەو (54) کۆچبەرەی کە لە سووریا گیریان خواردبوو.
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه رایگه‌یاند، ئه‌و (54) كۆچبه‌ره، كه بەشێوەی ئارەزوومەندانە خواستی گەڕانەوەیان بۆ هەرێم هەبوو، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ بگەن بە دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل.
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، سوپاسی وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عیراقی و باڵیۆزخانەی عیراق لە ئەنقەرە كرد، کە هاوکار بوون لە پشتراستکردنەوەی ناوەکان و ئەرکی گواستنەوەی کۆچبەرەکانیان گرتۆتە ئەستۆ.
به هاوكاری نووسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و (54) كۆچبه‌ره كورده‌ی له توركیاوه دیپۆرتی سووریا كرابوون، ئه‌مڕۆ ئێواره ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له دۆسیه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه پێشتر بۆ كوردستان24 رایگه‌یاندبوو، نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر هێڵ بووه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه و سه‌ره‌نجام توانرا ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت و ئه‌و په‌نابه‌ره كوردانه ئه‌مڕۆ ئێواره بگه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه روونیكرده‌وه، فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێكاری پێویستی گرتووه‌ته به‌ر و هه‌وڵه‌كانی چڕ كرده‌وه بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه.
په‌نابه‌ره‌كان ژماره‌یان (54) كه‌سه و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن و دوای ئه‌وه‌ی له توركیا ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، به هۆی ئه‌وه‌ی وتویانه له سووریاوه رایانكردووه، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ئه‌وانیان دیپۆرتی سووریا كردبوویه‌وه.
په‌نابه‌ره‌كان له كه‌مپی "ئیوا – شبیبی"ی ناوچه‌ی ئه‌عزازی سه‌ر به پارێزگای حه‌له‌ب له باكووری سووریا و هاوسنووری توركیا ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.
په‌نابه‌ره‌كان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و گرووپ و ملیشیا چه‌كدارانه بوون، كه لایه‌نگری توركیان و ئیداره‌ی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.

ئه‌عزاز، ته‌نیا پێگه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه بووه، كه له ماوه‌ی (11) ساڵی رابردوودا هه‌ردوو به‌شی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا و رۆژئاوای له‌یه‌ك داده‌بڕی.
ك.ب