یادی شه‌ست ساڵه‌ی هه‌ڵگیرسانی شۆرشی ئه‌یلوول له پایته‌ختی ئه‌و شۆڕشه كرایه‌وه
رێوڕه‌سمه‌كه به به‌شداری ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌ی ئه‌و شۆرشه و كوڕ و كچ و نه‌وه‌كانی فه‌رمانده و پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌یلوول به‌ڕێوه‌چوو
K24- هه‌ولێر:
به بۆنه‌ی 60 ساڵه‌ی هه‌ڵگیرسانی شۆرشی ئه‌یلوول، رێكخراوی نه‌وه‌كانی ئه‌یلوول له شاره‌دێی گه‌ڵاڵه‌ی باڵه‌كایه‌تی رێورسمێكی شایسته‌یان به به‌شداری ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌كانی ئه‌و شۆرشه و كوڕ و كچ و نه‌وه‌كانی فه‌رمانده و پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌یلوول رێكخست.
به‌شێكی پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌و شۆڕشه هێشتا له ژیاندا ماون و باس له بڕوابوون و قوربانیدان ده‌كه‌ن و به‌رده‌وامیدان به شۆڕشی ئه‌یلوول و ئێستا به ده‌ستكه‌وتی ئه‌وسا ده‌زانن.
ریورسمه‌كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه گه‌نجێك له‌ژێر ناوی رێكخراوی نه‌وه‌كانی ئه‌یلووله‌وه ڕێكخراوه، ئه‌وان شۆرشی ئه‌یلوول به رابه‌رایه‌تی مسته‌فا بارزانی، به‌هه‌وێنی ده‌سكه‌وته‌كانی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان ده‌زانن.
شه‌ست ساڵ به‌ر له ئێستا، مه‌لا مسته‌فا بارزانی له‌پێناو سه‌ندنه‌وه‌ی مافه زه‌وتكراوه‌كانی كورد شورشێكی له‌ژێر ناونیشانی شۆرشی ئه‌یلوول هه‌ڵگیرساند و رووبه‌ڕووی سته‌م زۆرداری بوویه‌وه، ئه‌م شۆرشه بووه چه‌ترێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی خه‌باتگێڕانی كورد له‌هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی عێراق، شۆرش و رابه‌ره‌كه‌ی بوونه ناسنامه و سیمبولی كورد له‌جیهان و هه‌وێنی ده‌سكه‌وته‌كانی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان.
H.B