پارتی بە کەرنەڤاڵێکی جەماوەری نوسینگەکانی بانگەشەی لە کەرکووک بەفەرمی کردەوە

هاووڵاتیانیش بە کردنەوەی بارەگاکانی بانگەشە خۆشحاڵن و بەڵێنی پاڵپشتی کاندیدانی پارتی دەدەن

پارتی بە کەرنەڤاڵێکی جەماوەری نوسینگەکانی بانگەشەی لە کەرکووک بەفەرمی کردەوە
پارتی بە کەرنەڤاڵێکی جەماوەری نوسینگەکانی بانگەشەی لە کەرکووک بەفەرمی کردەوە

K24 – هەولێر:

پارتی بە کەرنەڤاڵێکی جەماوەری نوسینگەکانی بانگەشەی لە کەرکووک بەفەرمی کردەوە ، کاندیدانی پارتی بەڵێنی گەڕانەوەی شکۆ بۆ خەڵکی کەرکووک دەدەن، هاووڵاتیانیش پاڵپشتی لەکاندیدانی پارتی دەکەن و پێیانوایە هەر پارتی دەتوانێت مافە زەوتکراوەکانیان بۆ بگەڕێنێتەوە.

دەستپێکی بانگەشەی فەرمی کاندیدانی پارتی لە کەرکووک بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەکردنەوەی دوو بنکەی بانگەشە لە کەرکووک دەستیپکرد، لەداهاتوویەکی نزیکیشدا لەبارەگاکانی خۆیانەوە کەرنەڤاڵی جەماوەری بەڕێوەدەچێت.

هاووڵاتیانیش بە کردنەوەی بارەگاکانی پارتی و بانگەشە خۆشحاڵن و بەڵێنی پاڵپشتی کاندیدانی پارتی دەدەن.

پارتی لەکەرکووک بەدووکاندید لەبازنەی یەک و دوو بەشداری لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق کردووە، بەپـێی پێشبینییەکانی ئەو حزبە هەردوو کاندیدەکەیان بۆ پەرلەمان سەردەکەون و لەکوردستان و عێراقیش وەکو حزبی پلەیەک پارێزگاری لەسەنگ و قورسایی خۆیان دەکەن.