كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له نێوان عێراق و سووریا بۆردومان كرا
ئۆتۆمبێله‌كان به چوار مووشه‌ك كراونه‌ته ئامانج و به‌ته‌واوی سووتان .. زیانه گیانییه‌كان نازانرێن

K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه میدیاییه‌كان رایانگه‌یاند، ئه‌مشه‌و كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌یه‌كی سنووری نێوان عێراق و سووریا له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراوه‌وه كرایه ئامانج.
به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، له‌و بۆردومانه‌دا دوو ئۆتۆمبیلی چه‌كدارانی حه‌شد پێكاون و ئۆتۆمبیله‌كان به‌ته‌واوی سووتاون، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به زیانه گیانییه‌كانی ئه‌و بۆردومانه بكرێت.
وه‌ك راشیانگه‌یاند، ئه‌و فڕۆكانه‌ی هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه، نه‌ناسراون و هێرشهكهشیان له‌ڕێگه‌ی 4 مووشه‌كه‌وه ئه‌نجامداوه.

H.B