بووكێك له‌به‌ر هۆكارێكی سه‌یر له زاوا جیابووه‌وه
دوای دوو رۆژ له هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی داوای جیابوونه‌وه‌ی كرد

K24 - هه‌ولێر:
راوێژكاركی یاسایی له سعودیه سه‌یرترین دۆسیه‌ی جیابوونه‌وه ده‌گێڕێته‌وه، كه ئافره‌تێك دوو رۆژ دوای هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی داوای جیابوونه‌وه‌ی كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مێرده‌كه‌ی "كه‌چه‌ڵه".
ئه‌حمه‌د عه‌جه‌ب، راوێژكاری یاسایی به رۆژنامه‌ی "سه‌به‌ق"ی راگه‌یاند، گه‌نجێكی سعودی بۆ سه‌یرترین دۆسیه‌ی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی راوێژی پێ‌كردم و به توڕه‌ییه لێی پرسیم، "هیچ كه‌موكوڕییه‌كی جه‌سته‌یی له من ده‌بینی؟"، گه‌نجه‌كه به سه‌رسوڕمانه‌وه و باسی له‌وه كرد، كه هاوسه‌ره‌كه‌ی له دووه‌م رۆژی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی داوای جیابوونه‌وه‌ی لێكردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زانیویه‌تی زاوا كه‌چه‌ڵه.
راوێژكاره‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئافره‌ت ده‌توانێت داوا هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی بكات، ئه‌گه‌ر كه‌موكوڕییه‌ك له مێرده‌كه‌ی هه‌بێت، وه‌ك شێتی، نه‌خۆشیی گوازراوه یان گهڕوویی هه‌بێت، یان نه‌خۆشییه‌ك كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی زاوزێ بكات، به مه‌رجێك به‌ر له هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی نه‌یزانیبێت و لێی بێده‌نگ بووبێت، دوای هاوسه‌رگیرییه‌كه ئاشكرای كردبێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌ندێك كه‌س "كه‌چه‌ڵی" به كه‌موكوڕی ده‌بینن، له‌وه ده‌ترسن له رێگه‌ی بۆماوه‌ییه‌وه بۆ منداڵه‌كانیان بگوزارێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه كه‌موكوڕییه‌ك نییه، كه ببێته هۆی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری، به تایبه‌تی ئه‌و "كهچهڵییهی له ناوه‌ڕاستی ته‌مه‌نه‌وه درووست ده‌بێت"، له‌م سه‌رده‌مه‌شدا چاندنه‌وه‌ی قژ باوه و ئه‌و كه‌موكوڕییه به ئاسانی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
ئه‌و راوێژكاره یاساییه روونیكرده‌وه، ئه‌و جۆره ناكۆكییانه چاره‌سه‌ركردنی ئاسانه و پێویستی به جیابوونه‌وه نییه، ئه‌گه‌ر هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه رێكبكه‌ون، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌كه به‌وه رازی نه‌بوو، ئه‌وا له رووی یاساییه‌وه پشتگیری ناكرێت، بۆیه ده‌بێت له مافه‌كانی خۆی خۆش ببێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ده‌بێت هه‌موو شته‌كانی زاوا بۆ كردووه، بیگێڕێته‌وه.
د.ی