رووسه‌كان كێ به گه‌وه‌ترین دوژمن ده‌زانن؟
ئه‌گه‌ر وابێت دوژمن له‌به‌ر ده‌رگایه
K24 - هه‌ولێر:
له راپرسییه‌كی ده‌زگای "لاڤادا"، ده‌رده‌كه‌وێت، رووسییه‌كان پێیان وایه، هه‌ریه‌ك له وڵاتانی، ئه‌مه‌ركا، ئۆكرانیا و توركیا، گه‌وره‌ترین دوژمنی وڵاته‌كه‌یانن.
به گوێره‌ی راپرسییه‌كه، 72%ی ئه‌وانه‌ی وه‌ڵامییان داوه‌ته‌وه، ده‌ڵێن، په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به رووسیا، زیاتر په‌یوه‌ندییه‌كی دوژمنكارانه‌یه.
دوای ئه‌مه‌ریكا، 48%ی به‌شداربووان، ئۆكرانیا به دووه‌م گه‌وره‌ترین دوژمنی رووسیا ده‌زانن، كه له ئێستادا به‌هۆی نیمچه دوورگه‌ی كریمیاوه ئاڵۆزی كه‌وتووه‌ته ناوچه‌كه و هاوكات له‌گه‌ڵ رووسیاش دراوسێن.
توركیاش له راپرسییه‌كه‌دا، به سێیه‌م گه‌وره‌ترین دوژمنی مۆسكۆ دانراوه و 29%ی به‌شداربووان به یه‌كێك له دوژمنه‌كانی داده‌نێن، به‌تایبه‌تیش دوای خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی رووسیا، له‌سه‌ر سنووری نێوان توركیا و سووریا، له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی توركییه‌وه.
هه‌ر به گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و راپرسییه‌كه، ته‌نها 24%ی رووسییه‌كان، پێیان باشه وڵاته‌كه‌یان ببێته به‌شێك له یه‌كێتی ئه‌ورویا.
ئه‌وه‌ی سه‌یره له راپرسییه‌كه‌دا، چینیش به یه‌كێك له دوژمنه‌كانی مۆسكۆ داده‌نرێت، هه‌رچه‌نده له زۆرێك له پرسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هاوهه‌ڵوێستن، به‌ڵام 34%ی به‌شداربووان چینیان به دوژمن داناوه.
دوای ئه‌ویش بیلاروس و كازاخستانیش به دوو دوژمنی دیكه‌ی رووسا دانراون، كه ئه‌وانیش هاوسنوور و دراوسێی رووسیان.