رووسیا: تاڵیبان به‌ڵێنه‌كانی نه‌برده سه‌ر
"كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌فغانی به‌ره‌و هێزێكی ره‌گه‌زی، ئاینی و سیاسی ده‌چێت"
K24 - هه‌ولێر:
سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئاشكرایكرد، له ئێستادا داننان به هه‌ژموونی تاڵیبان له به‌رنامه‌ی كاره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا نییه.
له میانی گوتارێكی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، به‌ر له‌وه‌ی ئه‌فغانستان كۆنتڕۆڵ بكه‌ن، راگه‌یاندنی حكومه‌تێكی گشتگیر به به‌شداری ژنانه‌وه، رێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ، به‌ڵێنی چه‌كدارانی تاڵیبان بوون.
راشیگه‌یاند، تاڵیبان له‌سه‌ر ئه‌وه رێكه‌وتووه تا ئه‌فغانستان نه‌بێته پێگه‌یه‌ك بۆ گروپ و تاقمه تیرۆریسته‌كان، به‌ڵام هه‌مووی پێچه‌وانه ده‌رچوون، كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌فغانی به‌ره‌و هێزێكی ره‌گه‌زی، ئاینی و تایفی ده‌چێت، ئێمه چاودێری په‌ره‌سه‌ندنه‌كان ده‌كه‌ین، به‌رده‌وام دۆخی ئه‌م وڵاته خراپتر ده‌بێت، رووسیا، ئه‌مه‌ریكا، چین و پاكستان، كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه تاڵیبان به‌ڵێنه‌كانی بباته سه‌ر.
پێشتر ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرش، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاندبوو، تاكه رێگه له‌به‌رده‌م تاڵیبان، ئه‌و هه‌ژموونه گشتییه‌یه، كه جیهان پێڕه‌وی ده‌كات.
تاڵیبان له مانگی (ئۆگه‌ست)ـی ئه‌مساڵ، كۆنتڕۆڵی ته‌واوی شار و ویلایه‌ته‌كانی ئه‌فغانستانی كرد، دوای (20) مانه‌وه، دواجار ئه‌مه‌ریكا كشایه‌وه.
واشنتن به بیانووی هێرشه‌كانی (11)ـی سێپتێمبه‌ری (2001) بۆ هه‌ردوو تاوه‌ری بازرگانی له نیویۆرك و باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری (پنتاگۆن)، هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی رێكخراوی ئه‌لقاعیده هێنایه ئه‌فغانستان، به بڕیارێكی بایدن، له‌سه‌ر بنه‌مای رێكه‌وتننامه‌ی ده‌وحه‌ی نێوان و واشنتن و تاڵیبان (2020)، ته‌واوی هێزه‌كانی له‌م وڵاته‌دا كشانده‌وه.