وه‌زیری په‌روه‌رده قوتابخانه‌یه‌كی نوێ له هه‌ولێر ده‌كاته‌وه
ئالان حه‌مە سه‌عید: بەڕێز مەسرور بارزانی بڕیاریدا بە تەرخانکردنی بری ملیارێك و 885 ملیۆن دینار بۆ تەواوکردنی سێ قوتابخانەی نوێی 18 پۆلی لە هەولێر

K24 - هه‌ولێر:
ئالان حه‌مه سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌یه‌كی نوێ له ناحیه‌ی داره‌توو له هه‌ولێر رایگه‌یاند، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بڕی ملیارێك و 885 ملیۆن دیناری بۆ درووستكردنی 3 قوتابخانه‌ی نوێ ته‌رخان كردووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له كابینه‌ی نۆیه‌م 50 قوتابخانه‌ی نوێ درووست كراوه و زیاتر له 600 قوتابخانه‌ی دیكه‌ش نۆژه‌ن كراونه‌ته‌وه.
ئالان حه‌مه سه‌عید گوتی: "له ماوه‌ی رابردوودا توانیومانه 50 قوتابخانه‌ی نوێ درووست بكه‌ین و زیاتر له 600 قوتابخانه‌ش نۆژه‌ن بكه‌ینه‌وه، ئه‌مڕۆش قوتابخانه‌یه‌كی دیكه‌ی 18 پۆلی له ناحیه‌ی داره‌توو ده‌خرێته بواری خزمه‌ته‌وه".
گوتیشی: "ئه‌م قوتابخانه‌یه راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه گرنگی تایبه‌تی پێدرا، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵكی سنووره‌كه ته‌واو بكرێت، كه بۆ ته‌واوكردنی بڕی 767 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخان كرا".
وه‌زیری په‌روه‌رده ئاماژه‌ی به‌وه كرد، قوتابخانه‌یه‌كی دیكه‌ش له گه‌ڕه‌كی گه‌لاوێژ بڕی 675 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخان كراوه، هه‌فته‌ی ئاینده ده‌چێته بواری خزمه‌ته‌وه، له پیرزین-یش قوتابخانه‌یه‌كی دیكه بڕی 445 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخان كراوه و دوای 10 رۆژی دیكه ده‌كرێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆی گشتی بۆ ئه‌و 3 قوتابخانه‌یه ملیارێك و 885 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخان كراوه، كه شوێنی نزیكه‌ی 3 هه‌زار قوتابی ده‌بێته‌وه، به‌مه‌ش قه‌ره‌باڵغی له‌سه‌ر قوتابخانه‌كانی دیكه كه‌م ده‌كاته‌وه.
ئالان حه‌مه سه‌عید روونیكرده‌وه، به‌گوێره‌ی توانای دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كاروانی ئاوه‌دانی بۆ درووستكردنی قوتابخانه و ته‌واوكردنی پڕۆژه ته‌واونه‌كراوه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، له هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین، بۆ ئه‌وه‌ی ژینگه‌یه‌كی له‌بار و گونجاوتر بۆ قوتابیانی كوردستان فه‌رهه‌م بكه‌ین.
روونیشكرده‌وه، ده‌زانین پێدوایستی له‌كه‌رتی په‌روه‌رده زۆرن، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاری له‌پێشینه‌ی بۆ خزمه‌تكردنی قوتابخانه‌كان داناوه، سڵاو و رێزی سه‌رۆك وه‌زیران به خه‌ڵكی داره‌توو ده‌گه‌یه‌نم، ئه‌و قوتابخانه‌یه‌تان پێشكه‌ش بێت، وه‌كو ئه‌ركێك له ئه‌ركه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه خزمه‌تی قوتابیانی ئه‌م سنووره ده‌كات.
وه‌زیری په‌روه‌رده راشیگه‌یاند، سوپاسی پارێزگاری هه‌ولێر ده‌كه‌م، پاڵپشتییه‌كی ته‌واوی كه‌رتی په‌روه‌رده ده‌كات له پارێزگای هه‌ولێر، به‌رده‌وام له خه‌می قوتابخانه و ناوه‌نده‌كانی خوێندنه.
د.ی