تاڵیبان له ئه‌فغانستان مۆبایلی به كامێرای له ئافره‌تان قه‌ده‌غه كرد
K24- هه‌ولێر:
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له ئه‌فغانستان به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمییان ده‌ركرد و تێیدا هه‌موو جۆره مۆبایلێكی به كامێرایان له ئافره‌تانی ئه‌و وڵاته قه‌ده‌غه كرد.
به‌گوێره‌ی سایتی ئه‌لیكترۆنی "ئیعتیماد ئۆنلاین" له ئه‌فغانستان، به‌رپرسانی كۆمسیۆنی بانگه‌واز و ئاراسته‌كردنی سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمییان تایبه‌ت به ناوچه‌ی نه‌جرابی سه‌ر به ویلایه‌تی كابیسای ده‌ركردووه، تێیدا بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌موو جۆره مۆبایلێكی به كامێرای به‌سه‌ر ته‌واوی ئافره‌تاندا سه‌پاندووه.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، نابێت گه‌نجانیش قژ و ریشیان ده‌لاكه بكه‌ن و بتاشن وه‌ك (نمایشكارانی جلوبه‌رگی به‌ریتانی و ئه‌مه‌ریكی و فه‌ره‌نسی)، ریش تاشینیشیان به هه‌ڵه‌ی "كوبرا" ناوبرد، واتا هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره.
تاڵیبان ئه‌و دوو بڕیاره‌ی ده‌ركرد، به‌ڵام سزای ئه‌وانه‌ی دیاری نه‌كرد، كه سه‌رپێچی ئه‌و بڕیاره‌یان ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا به‌ر له چه‌ند رۆژێك مه‌لا نوره‌دین تورابی، یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان و هاوكات كه سه‌ركردایه‌تی شرۆڤه‌ی توندی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی ده‌كات له‌ناو بزووتنه‌وه‌كه‌دا، رایگه‌یاند، كۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی ده‌ست به جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دان و ده‌ستبڕین ده‌كاته‌وه، هه‌ر رۆژی دواتریش گه‌نجێك له شوێنێكی گشتی و له‌به‌ر چاوی خه‌ڵك له هه‌رێمی هه‌رات له‌سێداره درا.
H.B