ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجومه‌نێكی بازرگانی پێكده‌هێنن
"ئه‌و بوارانه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی بازرگانی نێوانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا كارێ تێدا ده‌كه‌ن، بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا گرنگن"
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاشكرایكرد، ئه‌نجومه‌نی بازرگانی له نێوانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا دروست ده‌كرێت، كه له رێگه‌ی ئه‌و بیرۆكه‌وه هه‌ژموونی ئه‌وروپایی و ئه‌مه‌ریكایی له جیهاندا زیاتر بڵاو ده‌بنه‌وه، بۆیه به‌مشێوه رێگه له هێزی بازرگانی چین ده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی ئابووری جیهان كۆنتڕۆڵ نه‌كات.
ڤاڵدیس دومبروفسكیس، جێگری سه‌رۆكی كۆمیسیاری یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند، دروستكردنی ئه‌نجومه‌نی بازرگانی له نێوان یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكادا ستراتیژ و گرنگه، به‌تایبه‌ت بۆ دانانی پێگه و یاسا و ئاڕاسته‌ی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌م، جیا له‌وه‌ش پێگه‌ی ئه‌وروپا له جیهان به‌هێزتر ده‌كات.
راشیگه‌یاند، ئه‌و ئه‌نجومه‌نه بۆ دژی وڵاتێك پێكنه‌هێنراوه، ته‌نیا له نێوانی ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپایه، وڵاتێكی دیكه‌ی سێیه‌م له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا بوونی نییه.
روونیكرده‌وه، تووڕه‌بوونی فه‌ره‌نسا له بڕیاره‌كه‌ی ئوستراڵیا تایبه‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی كه‌شتیگه‌لیی ناووكی كه بڕه‌كه‌ی (40) ملیار دۆلار بوو، ناكرێت له لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاوه وه‌ك ستراتیژی درێژخایه‌ن سه‌یر بكرێت، ئێمه هاوپه‌یمان و هاوبه‌ش و هاوڕێین، بۆیه ئاساییه كه هاوڕێ هه‌ڵه بكات.
جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌م ئه‌نجومه‌نه كار له سه‌ر پێوه‌ره‌كانی ته‌كنه‌لۆژیای جیهانی و رێكخستنه‌وه‌ی هه‌نارده و په‌ره‌پێدانی وه‌به‌رهێنان و ته‌واوی پرسه‌كانی تایبه‌ت به بازرگانی له جیهان، ده‌كات.
مارگرێت فیستاجه‌ر، كۆمیسیاری كاروباری كێبڕكێ له یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند، ئه‌و بوارانه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی بازرگانی نێوانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا كارێ تێدا ده‌كه‌ن، بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا گرنگن، هه‌روه‌ها بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌وروپایه به گشتی.
سه‌رچاوه: سكای نیوز