وه‌زیری پلاندانان: سه‌ره‌ڕای قه‌یرانه‌كان كابینه‌ی نۆیه‌م له ئه‌نجامدانی پڕۆژه ستراتیژییه‌كان به‌رده‌وام بوو
"به‌م شێوه ده‌توانین پشت به به‌رهه‌می ناوه‌خۆ ببه‌ستین و به‌رهه‌می هاورده كه‌م بكه‌ینه‌وه"
K24 - هه‌ولێر:
دارا ره‌شید، وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك كارگه و سایلۆ له سنووری پارێزگای هه‌ولێر، ئاماژه‌ی پێكرد، به پاڵپشتی راسته‌وخۆی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جێگره‌كه‌ی، كاروانی ئاوه‌دانی پرۆژه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م له كوردستان به‌رده‌وامه.
وه‌زیری پلاندانان رایگه‌یاند، ئه‌وێ رۆژی له سنووری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و راپه‌ڕین و گه‌رمیان، به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی نیشتیمانی به بازاڕكردنی گه‌نمی جووتیاران دانرا، جیا له‌وه‌ش له دهۆكیش چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی ستراتیژی به بازاڕكردنی گه‌نمی جووتیاران و كارگه‌ی ئارد دانرا، هه‌روه‌ك ئه‌مڕۆش له هه‌ولێری پایته‌خت كارگه‌ی خۆشناو ده‌كه‌ینه‌وه، كه رۆژانه توانای به‌رهه‌مهێنانی 1000 تۆن ئاردی هه‌یه، جیا له‌وه‌ش چه‌ندین كارگه‌ی تایبه‌ت بۆ به‌رهه‌مهێنانی دانه‌وێله ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
راشیگه‌یاند، ئامانج له‌و پڕۆژانه پاڵپشتی ساخكردنه‌وه و به بازاڕكردنی گه‌نمی جووتیاران و دابینكردنی ئاسایشی خۆراك و گه‌یشتن به ئابوورییه‌كی سه‌ربه‌خۆیه، هه‌روه‌ها زامنكردنی پێداویستی رۆژانه‌ی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانه.
روونیكرده‌وه، به‌م شێوه ده‌توانین پشت به به‌رهه‌می ناوه‌خۆ ببه‌ستین و به‌رهه‌می هاورده كه‌م بكه‌ینه‌وه، كه ده‌رگایه‌كه بۆ دامه‌زراندنی پیشه‌سازی خۆراك و دامه‌زراندنی كارگه‌ی نیشتیمانی و ره‌خساندنی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان و كه هاوكات پاڵپشتییه‌كی گرنگه بۆ ئه‌نجامدانی وه‌به‌رهێنان، ئه‌مانه هاوته‌ریبن له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ئاماژه‌یپێكرد، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌ڕای قه‌یرانه‌كان و ڤایرۆسی كۆرۆنا و نه‌ناردنی به‌شه بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه، به‌رده‌وام بوو له جێبه‌جێكردنی پڕۆژه ستراتیژی و خزمه‌تگوزارییه‌كان، له بواری رێگه‌و بان و قوتابخانه و ته‌ندروستی و پڕۆژه‌ی ئاو و به‌ندا و نیشته‌جێبوونه.