پرسياره‌كانى زمانى ئينگليزى له وڵاتى ئهسيوپيا دزه‌ى پێده‌كرێت
ئه‌و تاقيكردنه‌وانه‌ى ئه‌نجامدراون هه‌ژمار ناكرێن
K24- هه‌ولێر
وه‌زيرى خوێندنى باڵاى توێژينه‌وه‌ى زانستييهكانى وڵاتى ئهسيوپيا، بڕياريدا ئه‌و تاقيكردنه‌وانه‌ى كراون هيچيان هه‌ژمار نه‌كات، چونكه پرسياره‌كانى ئينگليزى دزه‌ى پێكراوه.
ماڵپه‌رى "البلاد" بڵاويكردووته‌وه، شيفراو شوجتى، وه‌زيرى خوێندنى باڵاى توێژينه‌وه‌ى زانستييه‌كان له وڵاتى ئهسيوپيا، بڕيارى داوه تاقيكردنه‌وه‌كانى بهكالۆريايى ئه‌مساڵ هه‌ژمار نه‌كات، به‌ڵكو دوابخرێت بۆ كاتێكى دياريكراو و سه‌رجه‌م تاقيكردنه‌وه‌كانيش پێويسته دووباره بكرێنه‌وه.
روونيشى كردووه‌ته‌وه، ئه‌م بڕياره له‌كاتێكدايه، كه چه‌ند كه‌سانێك هه‌ڵساون دزه پێكردنى پرسياره‌كانى زمانى ئينگليزى و له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه.
به‌و بۆنه‌يه‌شه‌وه، وه‌زيرى خوێندنى باڵاى ئهسيوپيا، له‌كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانى له شارى "ئه‌ديس ئابابا"، رايگه‌ياند بۆ ئه‌م ساڵ تاقيكردنه‌وه‌كان ده‌بێ دووباره بكرێنه‌وه و ئه‌وانه‌شى كه كراوه هه‌ژمار ناكرێت.
له‌لايه‌كى ديكه‌وه به‌رپرسێكى حكومه‌تى ئهسيوپيا، راگه‌ياند، ئه‌و پرسيارانه‌ى له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، هه‌مان ئه‌و پرسيارانهن كه بۆ تاقيكردنه‌وه‌ى زمانى ئينگليزى داندرابوون، هه‌ر بۆيه بڕياردراوه بۆ ئه‌مساڵ سه‌رجه‌م تاقيكردنه‌وه‌كان هه‌ژمار نه‌كرێت و لێكۆڵينه‌وه‌و به‌دواداچوونى زياتر له‌و باره‌يه‌وه بكرێت.
رۆژى دووشه‌ممه‌ى رابردوو، به به‌شدارى 750 هه‌زار قوتابى تاقيكردنه‌وه‌ى يه‌كه‌م وانه‌ى به‌كالۆريا، له وڵاتى ئهسيوپيا به‌ڕێوه‌چوو كه دابه‌شكرابوو بۆ سه‌ر 800 بنكه‌ى ناوه‌ندى.