گرافیك.. هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق دوای رووخانی رژێمی پێشوو
كوردستان24 ورده‌كارییه‌كان له‌وباره‌یه‌وه ده‌خاته‌ڕوو
K24- هه‌ولێر:
له گرافیكێكدا كوردستان24 ورده‌كاری له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق دوای رووخانی رژێمی پێشوو ده‌خاته‌ڕوو، كه یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن له ساڵی 2005 ئه‌نجامدرا و لایه‌نه‌كان به سێ قه‌واره‌ی جیاواز تێیدا به‌شداربووون.
له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا هاوپه‌یمانی عێراقی یه‌كگرتوو به سه‌رۆكایه‌تی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری زۆرترین كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێنا، كه ژماره‌یان 128 كورسی بوو، دوای ئه‌ویش هاوپه‌یمانی نیشتمانی كوردستان به به‌ده‌ستهێنانی 52 كورسی له پله‌ی دووه‌مدا بوو، هه‌رچی به‌ره‌ی ته‌وافوقه، به سه‌ركردایه‌تی ئه‌یاد عه‌للاوی به به‌ده‌ستهێنانی 44 كورسی له پله‌ی سێیه‌مدا بوو.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی 7ی ئاداری ساڵی 2010، ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆكایه‌تی نووری مالیكی كه له ژماره‌یه‌ك لایه‌نی سیاسی پێكهاتبوو، به مسۆگه‌ركردنی 89 كورسی له پێشه‌وه‌ی هه‌موو ئیئتیلاف و هاوپه‌یمانێتییه‌كان بوو، دوای ئه‌ویش هاوپه‌یمانی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری 70 كورسی به‌ده‌ستهێنا و پله‌ی دووه‌می به‌ركه‌وت، هاوپەیمانی کوردستانش به بردنه‌وه‌ی 43 كورسی له پله‌ی سێیه‌مدا بوو.
له هه‌ڵبژاردنی 30ی نیسانی ساڵی 2014 ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆكایه‌تی نووری مالیكی 92 كورسیی به‌ده‌ستهێنا، دوای ئه‌ویش هاوپه‌یمانی ئه‌حرار به سه‌رۆكایه‌تی موقته‌دا سه‌در 33 كورسی به‌ده‌ستهێنا، هاوپه‌یمانی هاووڵاتی – ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی 30 كورسی مسۆگه‌ر كرد، پارتی دیموكراتی كوردستانیش كه به‌ته‌نیا به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا كرد، 19 كورسیی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق مسۆگه‌ر كرد.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایاری ساڵی 2018، كه دوا هه‌ڵبژاردن بووه، هاوپه‌یمانی سائیرون به سه‌ركردایه‌تی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در به بردنه‌وه‌ی 54 كورسی له پێشه‌وه‌ی لایه‌نه‌كاندا بوو، دوای ئه‌ویش هاوپه‌یمانێتی فه‌تح به بردنه‌وه‌ی 48 كورسی له پله‌ی دووه‌مدا بوو، هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادیش به‌ناوی "نه‌سر" 28 كورسی به‌ده‌ستهێنا، پارتی دموكراتی كوردستانیش به به‌ده‌ستهێنانی 26 كورسی له‌دوای ئه‌وان بوو.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه ئه‌وه‌بوو، كه زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان به هاوپه‌یمانێتی به‌شدارییان له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا كردبوو، بۆیه توانییان كورسی زۆر به‌ده‌ستبهێنن، به‌ڵام وه‌ك تاكه حزب و به‌بێ چوونه ناو هیچ هاوپه‌یمانێتییه‌ك، پارتی دیموكراتی كوردستان بوو به خاوه‌ن زۆرترین ژماره‌ی كورسیی په‌رله‌مانی، به به‌راورد له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی دیكه، كه له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌كاندا به‌شداری هه‌ڵبژاردنیان كرد.
له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا 24 ملیۆن ده‌نگده‌ر مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو، له‌و ژماره‌یه‌ش زیاتر له 10 ملیۆن كه‌س به‌شداری پرۆسه‌كه‌یان كرد و رێژه‌ی به‌شداریكردن بریتی بوو له 44.52%، واتا كه‌متر له نیوه‌ی رێژه‌ی ده‌نگده‌ران، و سیستمی هه‌ڵبژاردنیش له‌ڕێگه‌ی لیستی كراوه بوو.
له‌م گرافیكه‌ی كوردستان24ـدا گوڵباخ به‌هرامی ورده‌كاری زیاتر ده‌خاته‌ڕوو: